هێزه‌كانی ڕزگاریی عه‌فرین له مارع چالاكییان ئه‌نجام دا
هێزه‌كانی ڕزگاریی عه‌فرین (HRE) ڕایگه‌یاند، هێزه‌كانیان له ٢٠ی كانوونی دووه‌م\٣٠ی به‌فرانبار له مارع دژی ئۆتۆمبێلێكی چه‌ته‌كان چالاكییان كردووه.
هێزه‌كانی ڕزگاریی عه‌فرین (HRE) ڕایگه‌یاند، هێزه‌كانیان له ٢٠ی كانوونی دووه‌م\٣٠ی به‌فرانبار له مارع دژی ئۆتۆمبێلێكی چه‌ته‌كان چالاكییان كردووه.
هێزه‌كانی ڕزگاریی عه‌فرین (HRE) ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كانیان له عه‌فرین ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه. له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه: «له ٢٠ی كانوونی دووه‌م\٣٠ی به‌فرانبار-دا، شه‌ڕڤانانی ئێمه له ده‌وروبه‌ری ناوچه‌ی مارع كه ده‌كه‌وێته باكووری حه‌له‌ب بلدۆزهرێكی چه‌ته‌كانیان كردووه‌ته ئامانج كه توونێل و خه‌نده‌قی بۆ چه‌ته‌كان لێ ده‌دا. له ئه‌نجامی چالاكییه‌كه‌دا بلدۆزه‌ره‌كه به‌ته‌واوی تێكشكێنرا. هه‌رچه‌نده چالاكییه‌كه زیانی گیانیی چهتهكانیشی لێكهوتهوه، به‌ڵام ده‌رباره‌ی ورده‌كارییه‌كه‌ی زانیاری ڕوون به‌ده‌ستنه‌خرا.»
s.m