هێزه‌كانی ڕزگاریی عه‌فرین گورزی تووندیان له چه‌ته‌كانی توركیا دا
هێزه‌كانی ڕزگاریی عه‌فرین زنجیره‌چالاكییه‌كیان له دژی چه‌ته‌كانی ڕژێمی توركیای داگیركه‌ر ئه‌نجام دا و لایه‌نی كه‌م ٥ چه‌ته‌ی داگیركه‌ر كوژران.
هێزه‌كانی ڕزگاریی عه‌فرین زنجیره‌چالاكییه‌كیان له دژی چه‌ته‌كانی ڕژێمی توركیای داگیركه‌ر ئه‌نجام دا و لایه‌نی كه‌م ٥ چه‌ته‌ی داگیركه‌ر كوژران.
هێزه‌كانی ڕزگاریی عه‌فرین ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و ئاشكرای كرد، ١٥-١٦ی كانوونی دووه‌م\٢٥-٢٦ی به‌فرانبار له ناوچه‌ی شێراوا و شه‌را-ی عه‌فرین دژی گرووپه‌چه‌ته‌كانی فرقه‌ی هه‌مزه، فرقه‌ی ٢٣ و جه‌بهه‌ی شامیه كه سه‌ر به ده‌وڵه‌تی توركی داگیركهرن، چه‌ند چالاكییه‌كی كاریگه‌ریان ئه‌نجام داوه. ڕاشیگه‌یاند، له ئه‌نجامی ئه‌و چالاكییانه‌دا ٥ چه‌ته‌ی ده‌وڵه‌تی تورك كوژراون.
ڕاگه‌یه‌نراوی هێزه‌كانی ڕزگاریی عه‌فرین:
شه‌ڕڤانانی ئێمه به‌رده‌وامن له چالاكییه‌كانیان دژی سوپای توركی داگیركه‌ر و گرووپه‌چه‌ته‌كانی سه‌ر به ئه‌وان له عه‌فرین و ده‌وروبه‌ری. له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، ڕێكه‌وتی ١٥ و ١٦ی كانوونی دووه‌م\٢٥ و ٢٦ی به‌فرانبار له‌نێو شاری عه‌فرین و ناوچه‌كانی شێراوا و شه‌را ٣ چالاكیی كاریگه‌ر له دژی داگیركه‌ران ئه‌نجام دران و ٥ چه‌ته كوژران:
- ڕێكه‌وتی ١٥ی كانوونی دووه‌م\٢٥ی به‌فرانبار شه‌ڕڤانانی ئێمه له گه‌ڕه‌كی مه‌حموودیه‌ی نێو شاری عه‌فرین له دژی ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازیی سه‌ر به گرووپی چه‌ته‌كانی فرقه‌ی هه‌مزه چالاكییه‌كیان ئه‌نجام دا. له‌و چالاكییه‌دا چه‌ته‌یه‌ك كوژرا و ٣ چه‌ته‌ی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوون.
- ڕێكه‌وتی ١٦ی كانوونی دووه‌م\٢٦ی به‌فرانبار شه‌ڕڤانانی ئێمه له‌سه‌ر ڕێگه‌ی گوندی باسووفان-ی سه‌ر به ناوچه‌ی شێراوا دژی ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازی كه هه‌ژمارێك چه‌ته‌ی سه‌ر به فرقه‌ی هه‌مزه و فرقه‌ی ٢٣ی تێدابوون، چالاكییه‌كیان ئه‌نجام دا. له چالاكییه‌كه‌دا ٣ چه‌ته كوژران كه یه‌كێكیان ناوی ئه‌حمه‌د راغب چه‌لۆ-یه.
- ڕێكه‌وتی ١٦ی كانوونی دووه‌م\٢٦ی به‌فرانبار شه‌ڕڤانانی ئێمه له گوندی مالكیهی سه‌ر به ناوچه‌ی شه‌را له دژی چه‌ته‌یه‌كی سه‌ر به گرووپی جه‌بهه‌ی شامیه چالاكییه‌كی نیشانه‌شكێنییان ئه‌نجام دا و چه‌ته‌كه كوژرا.
s.m