هێزەکانی ڕزگاری عەفرین: ٥ داگیرکەر کوژران
هیزەکانی ڕزگاری عەفرین لەدژی چەتەکانی سوپای تورکی داگیرکەر دوو چالاکیان ئەنجامدا. لە ئەنجامی چالاکیەکاندا ٥ چەتەی تورک کوژران و ٣ چەتەش برینداربوون.
هیزەکانی ڕزگاری عەفرین لەدژی چەتەکانی سوپای تورکی داگیرکەر دوو چالاکیان ئەنجامدا. لە ئەنجامی چالاکیەکاندا ٥ چەتەی تورک کوژران و ٣ چەتەش برینداربوون.
هێزەکانی رزگاری عەفرین لەبارەی چالاکایەکانی هێزەکانی ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوەکرا، لە گوندی مەریەمینی ناوچەی شەڕا و هەرێمی مارع ڕۆژی ٣ی شوبات لەدژی چەتەکانی سوپای تورک ٢ چالاکی ئەنجامدراون.
بە پێی ڕاگەیەنراوەکە لە ئەنجامای هەردوو چالاکیەکەدا، لە گوندی مەریەمین چەتەیەک و لە هەرێمی مارع ٤ چەتە کوژراون و ٣ چەتەش برینداربوون.
هەروەها باسی ئەوەشکرا، دوای چالاکیەکان چەتە و سوپای داگیرکەری تورک بە هاوەن و تۆپ و تانک ناوچەکانی شێراوا و شەڕا و شەهبایان تۆپباران کردووە. هەروەها فڕۆکەکانی کەشفیش بەسەر هەرێمەکەدا گەڕاون.
ف.ق