هەڵمەتی لەناوبردنی تیرۆر دوێنێ لە دژی شانە نوستوەکانى داعش دەستیپێکردبوو و تاوەکو ئێستا بەردەوامیی هەیە. شەڕڤانانی قەسەدە لە دوێنێوە تاوەکو ئێستا ناوچەیەکى ٥٠ کیلۆمەترییان لە چەتەکان پاککردووەتەوە و هەروەها ٢١ چەتە لەگەڵ چەک و جبەخانەکانیاندا دەستگیرکراون.
هەڵمەتی لەناوبردنی تیرۆر لەلایەن قەسەدەوە لە دژی شانە نوستوەکانى داعش لە شارۆچکەى دنیش لە باشووری رۆژهەڵاتی حەسەکە دەستیپێکردووە و تاوەکو ئێستا بەردەوامە.
لەو هەڵمەتەدا کە لە حەسەکە تاوەکو باکووری رۆژهەڵاتی دێرەزۆر بەڕێوەدەچێت ٦ هەزار شەڕڤانی هێزەکانى قەسەدە، یەپەژە و هێزەکانى کۆماندۆ تیایدا بەشدارن. هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیش لە زەوی و ئاسمانەوە پشتیوانى لەو هەڵمەتەی دژ بە داعش دەکەن.
ژ.ت