هەڵمەتی قەسەدە لە دژی داعش لە ڕۆژی سێیەمدایە
هەڵمەتی قەسەدە لە دژی شانە نوستوەکانی داعش لە حەسەکە و دێرەزۆر ڕۆژی سێیەمدایە.
هەڵمەتی قەسەدە لە دژی شانە نوستوەکانی داعش لە حەسەکە و دێرەزۆر ڕۆژی سێیەمدایە.
هەڵمەتی هێزەکانى سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) لە دژی شانە نوستوەکانی داعش لە حەسەکە و دێرەزۆر لە ڕۆۆژی سێیەمدایە. لەو هەڵمەتەدا ناوچە دەشتاییەکانی باشووری حەسەکە پاککرایەوە. ئەو هەڵمەتە بەرەو باکور و ڕۆژهەڵاتی دێرەزۆر بەردەوامە.
ئەو هەڵمەتە لە ڕۆژی سێیەمیدا و لە بەرەباینی ئەمڕۆوە لە ناوچەی سیوەر لە ڕۆژهەڵاتی دێرەزۆر و گوندەکانی دەورووبەری بەردەوامە.
قەسەدە ڕایگەیاند، تا ئێستا نزیکەی ٧٠ کیلۆمەتریان پاککردووەتەوە و ٣٠ی چەتەی داعشیش دەستگیرکراون.
ژ.ت