لە چەند مانگی رابردوودا هێرشی چەتەکانى داعش بۆ سەر گەل و هاووڵاتییانی مەدەنی زیادیکردبوو، بۆیە هێزەکانى سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) لە ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ەوە لە دژی شانە نووستوەکانى داعش دەستیان بە هەڵمەتێکى نوێ کردووە.
هێزەکانى قەسەدە لە ٥هەمین رۆژی هەڵمەتەکەیاندا چوونە سەر هەندێک ناوچەى گوندەکانى هرجێ و ناوچەی سوار لە دێرەزۆر.
لەو هەڵمەتى ئەمڕۆیاندا ٢٠ کەس دەستگیرکران، کە پەیوەندییان بە شانەکانى داعشەوە هەبوو.
لە ماوەى ئەم ٥ رۆژەدا و تاوەکو ئێستا لەو هەڵمەتەى هێزەکانى قەسەدەدا ٨٧ چەتە و گومانلێکراو دەستگیرکراون.
ژ.ت