ته‌قینه‌وه‌ی یه‌كه‌م نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له ناوچه‌ی خهندووره-ی سه‌ر به شارۆچكه‌ی جه‌رابلووس له ڕێی ماتۆڕسكیلێكی بۆمبڕێژكراوه‌وه ڕوویدا. له ئه‌نجامدا زیانی ماددی لێكهوتهوه.
له لایه‌كی دیكه‌وه له شارۆچكه‌ی قه‌باسین كه به دووری ٧كم له باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی شاری باب هه‌ڵكه‌وتووه، مینێك ته‌قییه‌وه. سه‌رچاوه‌كانی ناوچه‌كه ڕایانگه‌یاند ٣ كه‌س به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه بریندار بوون.
ته‌قینه‌وه‌ی سێیه‌م له نزیك چواڕیانی سه‌نته‌ر له‌نێو شاری باب له ڕێی ماتۆڕسكیلێكی بۆمبڕێژكراو ڕوویدا. به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه ٢ كه‌سی سیڤیل به ناوی عه‌بدولسه‌لام نه‌جم و ئه‌دهه‌م علێوی كوژراون. هه‌روه‌ها ١٠ كه‌سی دیكه له سیڤیل و چه‌ته‌كانی سه‌ر به توركیا، بریندار بوون.
s.m