٦٠ چه‌ته له هه‌جین خۆیان ڕاده‌ستی قه‌سه‌ده كرد
له ڕۆژهه‌ڵاتی شارۆچكه‌ی هه‌جین ٦٠ چه‌ته‌ی داعش خۆیان ڕاده‌ستی شه‌ڕڤانانی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی (قه‌سه‌ده) كرد.
له ڕۆژهه‌ڵاتی شارۆچكه‌ی هه‌جین ٦٠ چه‌ته‌ی داعش خۆیان ڕاده‌ستی شه‌ڕڤانانی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی (قه‌سه‌ده) كرد.
دوایین قۆناغی هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیر له چێوه‌ی «شه‌ڕی نه‌هێشتنی تێرۆر»دا له سنووری دێره‌زۆر به‌رده‌وامه. شه‌ڕڤانانی قه‌سه‌ده ڕۆژ به ڕۆژ زیاتر پێشڕه‌وی ده‌كه‌ن، ڕۆژانه هه‌زاران سیڤیل له ده‌ستی داعش ڕزگار ده‌كرێن.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان كه له سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی وه‌رگیراون، له ڕۆژهه‌ڵاتی شارۆچكه‌ی هه‌جین ٦٠ چه‌ته خۆیان ڕاده‌ستی شه‌ڕڤانانی قه‌سه‌ده كردووه كه زۆرینه‌یان بیانین. به‌شێك له‌و چه‌تانه خه‌ڵكی فه‌ڕه‌نسا، به‌ریتانیا، هیندستان و پاكستانن.
سه‌رچاوه‌كه ڕایگه‌یاند، خۆڕاده‌ستكردنی چه‌ته‌كانی داعش دوای ئه‌وه هات كه شه‌ڕڤانانی قه‌سه‌ده گورزێكی تووندیان لێ داون. هه‌روه‌ها ڕاگه‌یه‌نرا هه‌زاران هاوڵاتیی سیڤیل له ده‌ستی چه‌ته‌كانی داعش ڕزگار كراون كه وه‌ك قه‌ڵغان له لایه‌ن چه‌ته‌كانه‌وه به‌كارده‌هێنران.
s.m