پاش ئه‌وه‌ی ئه‌ردۆغان هه‌ڕه‌شه‌ی داگیركردنی باكووری سووریای كرد و سوپای توركیای داگیركه‌ر له سنووره‌كانی باكووری سووریا ده‌ستی به جموجۆڵ كرد، خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا هه‌ڵمه‌تی سه‌رتاسه‌ریی ڕاگه‌یاند.
له لایه‌كی دیكه‌وه پارتییه‌كانی باكووری سووریا ئه‌مڕۆ ئیدانه‌ی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌یان كرد و جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه كه ده‌ست له خاكی خۆیان به‌رناده‌ن و ڕێ به داگیركاری ناده‌ن.
پارتیی ڕه‌نج: گه‌له‌كه‌مان پشتگیری له شه‌ڕڤانان ده‌كات
پارتیی ڕه‌نجی كوردستان ڕایگه‌یاند، «ئه‌ردۆغانی تێرۆریست جارێكی دیكه به بیانووی ناڕاست هه‌ڕه‌شه‌ی هێرش كردنه سه‌ر هه‌رێمه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی چه‌می فورات ده‌كات. ئێمه داوا له گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌ین كه به پیری بانگه‌وازی هه‌ڵمه‌تی سه‌رتاسه‌ریی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریاوه بچن. باوه‌ڕمان وه‌هایه كه گه‌له‌كه‌مان تا كۆتایی پشتگیری له شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه ده‌كات.»
پارتیی سه‌وز: ده‌ست له خاكی خۆمان به‌رناده‌ین
پارتیی سه‌وزی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا تێكۆشانی قه‌سه‌ده (هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی)ی دژ به ڕێكخراوی تێرۆریستی داعش به‌بیرخسته‌وه و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، له كاتێكدا كه داعش له‌ناوده‌برێت ده‌وڵه‌تی تورك ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ هێرشی داگیركاری بۆ سه‌ر هه‌رێمی باكووری سووریا. پارتیی سه‌وز داوا له گه‌ل ده‌كات كه پشتگیری له هێزه دیموكراتییه‌كان بكه‌ن.
«ئێمه بانگی هاوپه‌یمانه‌تیی نێوده‌وڵه‌تیی دژ به داعش ده‌كه‌ین كه له دژی هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا هه‌ڵوێستێكی ڕوون پیشان بدات، فڕینی فڕۆكه به‌سه‌ر هه‌رێمه‌كانی باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی فوراتدا قه‌ده‌غه بكات و ئاسایشی ئه‌و گه‌له خۆڕاگره دابین بكات كه دژی تێرۆر شه‌ڕ ده‌كات.»
پارتیی سه‌وزی كوردستان له كۆتایی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌یدا ڕایگه‌یاندووه، «ئێمه ده‌ست له‌م خاكی به‌رخۆدانه به‌رناده‌ین كه به خوێنی شه‌هیدان ئاودراوه.»
ئه‌لپارتی: توركیا ده‌یه‌وێت قه‌یرانه‌كانی بباته ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانی
هاوكات پارتیی دیموكراتیی كوردستانی سووریا (ئه‌لپارتی) به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند، «په‌كه‌كه چه‌ندین جار له‌پێناو دیموكراتی و ئاشتیدا بانگه‌وازی كرد، به‌ڵام ڕژێمی ئه‌ردۆغانی فاشیست به بیانووی شه‌ڕی دژ به په‌كه‌كه، پیلان بۆ شه‌ڕ داده‌نێت و باوه‌ڕی به ئاشتی و برایه‌تی نییه.»
ئه‌لپارتی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، دۆخی توركیا ڕۆژ به ڕۆژ خراپتر ده‌بێت، لیره‌ی توركی بێ قیمه‌ت ده‌بێت، سه‌رمایه ده‌چێته ده‌ره‌وه‌ی وه‌ڵات و ئه‌م بارودۆخه ده‌بێته هۆی خراپتربوونی ئابووریی توركیا. ئه‌لپارتی داوا له پارتی و هێزه كوردستانییه‌كان ده‌كات یه‌كبگرن و له دژی ئه‌م شه‌ڕه چه‌په‌ڵه بوه‌ستنه‌وه. هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، ئه‌ردۆغان و ئاكه‌په ده‌یانه‌وێت قه‌یرانه‌كه‌یان بگوازنه‌وه ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانیان.
هه‌یئه‌ی ته‌نسیق: ئاشكرایه كه ئه‌ردۆغان پشتیوانیی داعشه
بزووتنه‌وه‌ی هه‌ماهه‌نگیی دیموكراتی (هيئة التنسيق الوطنية) له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند، سه‌رۆك كۆماری توركیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له ڕۆژانی ڕابردوودا به بیانووی [به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تێرۆر] هه‌ڕه‌شه له باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا ده‌كات. هه‌موو كه‌س ده‌زانێت كه ئه‌ردۆغان و ڕژێمه‌كه‌ی هێزێكن كه زۆرترین پشتگیری له تێرۆریستان ده‌كه‌ن.
«به ناوی هه‌یئه‌ی ته‌نسیق به‌تووندی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی سه‌رۆك كۆماری تورك ئه‌ردۆغان شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین. ده‌بێ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی به ڕووداوه‌كانی سووریا ئازار ده‌چێژن بزانن كه ده‌وڵه‌تی تورك له‌سه‌ر خاكی سووریا به گوێره‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی ڕه‌فتار ده‌كات. پێویسته له دژی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه هه‌ڵوێست پیشان بدرێت. گرینگه حكوومه‌تی سووریا هه‌وڵه‌كانی بخاته‌گه‌ڕ و ڕێگری له داگیركاریی ده‌وڵه‌تی تورك له سووریا بكات. باشترین چاره‌سه‌ر له‌م دۆخه‌دا، گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هێزه جڤاكی و سیاسییه‌كان، هه‌روه‌ها دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ریی سیاسییه له دژی هه‌ڕه‌شه و هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك.»
s.m