ڕووبه‌ری كیلۆمه‌ترێك دووجا له ده‌ستی داعشدا ماوه
ئه‌و ناوچه‌یه‌ی به ڕووبه‌ری كیلۆمه‌ترێكی دووجا له‌ژێر كۆنتڕۆڵی چه‌ته‌كانی داعشدایه، له لایه‌ن شه‌ڕڤانانی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی (قه‌سه‌ده) گه‌مارۆ دراوه.
ئه‌و ناوچه‌یه‌ی به ڕووبه‌ری كیلۆمه‌ترێكی دووجا له‌ژێر كۆنتڕۆڵی چه‌ته‌كانی داعشدایه، له لایه‌ن شه‌ڕڤانانی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی (قه‌سه‌ده) گه‌مارۆ دراوه.
له ناوچه‌ی باغۆز-ی سه‌ر به دێره‌زۆر كه دوایین ناوچه‌ی ژێر كۆنتڕۆڵی چه‌ته‌كانی داعشه له باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا، شه‌ڕێكی سه‌خت له‌نێوان شه‌ڕڤانانی قه‌سه‌ده و چه‌ته‌كانی داعش له‌ئارادایه. ڕاگه‌یه‌نرا دانی نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چه‌ندین سیڤیلی دیكه له لایه‌ن شه‌ڕڤانانه‌وه ڕزگار كراون و له ناوچه ئارامه‌كان جێگیر كراون.
له لایه‌كی دیكه‌وه عه‌دنان عه‌فرین یه‌كێك له‌و فه‌رماندانه‌ی قه‌سه‌ده كه هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیر به‌ڕێوه‌ده‌بات ڕایگه‌یاند، ڕووبه‌ری ئه‌و ناوچه‌یه‌ی له‌ژێر ده‌ستی داعشدا ماوه كیلۆمه‌ترێكی دووجایه و له لایه‌ن شه‌ڕڤانانه‌وه گه‌مارۆ دراوه. گوتیشی، هیچ سیڤیلێك له ژێر ده‌ستی چه‌ته‌كاندا نه‌ماوه و ئه‌وانه‌ی ماون چه‌ته‌كانی داعش و كه‌سوكاریانن.
s.m