گه‌لانی سه‌رێكانی: له به‌رانبه‌ر داگیركاری خۆڕاده‌گرین
گه‌لانی شاری سه‌رێكانی له دژی هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا بۆ داگیركردنی باكووری سووریا، خۆپیشاندانیان كرد. خۆپیشانده‌ران گوتیان، «ئاماده‌ین له به‌رانبه‌ر هێرشه‌كان».
گه‌لانی شاری سه‌رێكانی له دژی هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا بۆ داگیركردنی باكووری سووریا، خۆپیشاندانیان كرد. خۆپیشانده‌ران گوتیان، «ئاماده‌ین له به‌رانبه‌ر هێرشه‌كان».
گه‌لانی شاری سه‌رێكانی له هه‌رێمی جزیر دژی هه‌ڕه‌شه‌كانی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌رۆك كۆماری تورك بۆ داگیركردنی باكووری سووریا (ڕۆژاڤا)، ئه‌مڕۆ خۆپیشاندانێكیان ساز كرد.
به‌شداربوان ئاڵاكانی یه‌په‌گه، یه‌په‌ژه و قه‌سه‌ده، هه‌روه‌ها وێنه‌كانی رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالانیان به‌رز كردنه‌وه و له به‌رده‌م ماڵی گه‌لی سه‌رێكانی كۆبوونه‌وه. خۆپیشانداران پۆسته‌ری «هێرشه داگیركارییه‌كانی سه‌ر ڕۆژاڤا ئیدانه ده‌كه‌ین» و «گه‌لی كورد و گه‌لانی ئازادیخواز به داگیركاریی ئه‌ردۆغان ده‌ڵێن نا» به‌رز كرانه‌وه.
«ئاماده‌ین له به‌رانبه‌ر هێرشه‌كان»
له خۆپیشانهكهدا هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ناوچه‌ی سه‌رێكانی لوقمان عیسۆ گوتی، ئێمه وه‌ك گه‌لانی سه‌رێكانی ئاماده‌ین له به‌رانبه‌ر هێرشه‌كانی ئه‌ردۆغان هه‌میشه به‌رخۆدان بكه‌ین. عیسۆ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، به هه‌ڕه‌شه‌كان ئیراده‌ی ئه‌وان ناشكێت و ده‌ست له خاكی خۆیان به‌رناده‌ن.
ڕێپێوانه‌كه به درووشمه‌كانی «بژی به‌رخۆدانی ڕۆژاڤا» و «دیسان دیسان به‌رخۆدان» كۆتایی هات.
s.m