گه‌لی سه‌رێكانی له دژی هه‌ڕه‌شه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك بۆ داگیركردنی ڕۆژاڤا، به‌یانیی ئه‌مڕۆ له به‌رده‌م ماڵی گه‌ل كۆبوونه‌وه و به درووشمه‌كانی «بژی پێكه‌وه‌ژیانی گه‌لان»، «نا بۆ داگیركاریی توركیا»، «نا بۆ تێرۆری ئه‌ردۆغان» و «نا بۆ بێده‌نگیی نێونه‌ته‌وه‌یی دژی كۆمه‌ڵكوژكردنی خه‌ڵكی سیڤیل له لایه‌ن ئه‌ردۆغان و چه‌ته‌كانی» به‌ره‌و سنوور ڕێپێوانیان كرد. خۆپیشانده‌رانی سه‌رێكانی له‌سه‌ر سنوور چادریان هه‌ڵدا و ده‌ستیان به چالاكیی قه‌ڵغانی زیندوو كرد.
كۆبانێ
له لایه‌كی دیكه‌وه له شاری كۆبانێ بۆ هه‌مان مه‌به‌ست ماوه‌ی ٣ ڕۆژه چالاكیی نۆبه‌تگرتن ده‌ستی پێكردووه و سه‌دان كه‌س تیایدا به‌شدارن. ئه‌مڕۆ خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی هه‌رێمی فورات نۆبه‌تی چالاكییه‌كه‌ی وه‌رگرت.
هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌رێمی فورات ئه‌نوه‌ر موسلیم گوته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و ڕایگه‌یاند: «ئێمه له دژی هه‌ڕه‌شه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر ده‌ستمان به نۆبه‌تگرتن كردووه. ئێمه له هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌وان ناترسین، پڕۆژه‌ی نه‌ته‌وه‌ی دیموكراتی بۆ گه‌لانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین بووه‌ته نموونه و به یه‌كێتیی گه‌لان سووریایه‌كی دیموكراتی بونیاد ده‌نرێت.»
s.m