گه‌لی عه‌فرین ئیدانه‌ی داگیركاریی ده‌وڵه‌تی تورك و چه‌ته‌كانی كرد
هه‌زاران هاوڵاتیی خه‌ڵكی عه‌فرین ڕێپێوانێكیان ساز كرد و هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك و چه‌ته‌كانیان ئیدانه كرد.
هه‌زاران هاوڵاتیی خه‌ڵكی عه‌فرین ڕێپێوانێكیان ساز كرد و هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك و چه‌ته‌كانیان ئیدانه كرد.
له یه‌كه‌مین ساڵیادی داگیركردنی عه‌فرین به ده‌ستی ده‌وڵه‌تی تورك و چه‌ته‌كانیدا، هاوڵاتییانی كانتۆنی عه‌فرین كه ئاواره‌ی كانتۆنی شه‌هبان، ڕێپێوانێكیان ساز كرد و ئیدانه‌ی داگیركه‌رییان كرد.
خۆپیشانده‌ران بۆ ئاژانسی هه‌واڵی فورات (ANF) دوان. له‌یلا حه‌مۆ گوتی: «ئێمه ئه‌مڕۆ ڕژاوینه‌ته سه‌ر شه‌قام بۆ ئه‌وه‌ی ئیدانه‌ی هێرشی ده‌وڵه‌تی تورك بكه‌ین. به ده‌وڵه‌تی تورك ده‌ڵێین، كه‌س ناتوانێت گه‌لی كورد و دانیشتوانی عه‌فرین له‌ناوببات. چونكه خاوه‌ن شه‌هید و خاك و مافن. هه‌تا دوایین دڵۆپی خوێنمان له‌پێناو ڕزگاركردنی عه‌فرین تێده‌كۆشین.»
مامۆستا حامید ڕۆسته‌م-یش گوتی: «٢٠ی كانوونی دووه‌می ٢٠١٨\٣٠ی به‌فرانبار ڕۆژێكی سه‌خت بوو بۆ هه‌موو گه‌لی كورد، به‌تایبه‌تی بۆ گه‌لی عه‌فرین. با ئه‌ردۆغان قه‌ت پێی وانه‌بێت كه عه‌فرین له‌ده‌ست چووه، چونكه منداڵی ٧ ساڵان تا پیره‌مێردی ٧٠ ساڵان پێداگرن له‌سه‌ر ئازادیی عه‌فرین.
دایكی شه‌ید زیلان كه ناوی دووڤه‌ر-ه گوتی: «ڕۆژی یه‌كه‌م ٧٢ فڕۆكه هێرشیان كرد. ئێمه داوا له ده‌وڵه‌تانی جیهان ده‌كه‌ین كه ببنه هاوكار بۆ ڕزگاركردنی عه‌فرین.» گه‌نجێكیش به ناوی فیدان محه‌مه‌د گوتی: «ئێمه ئه‌مڕۆ وه‌ك گه‌نجانی عه‌فرین ڕژاوینه‌ته كۆڵانه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی ئیدانه‌ی داگیركاریی ده‌وڵه‌تی تورك بكه‌ین.»
s.m