گه‌لی قامیشلۆ دژی هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا ڕژایه سه‌ر شه‌قام
له قامیشلۆ هه‌زاران كه‌س دژی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌ردۆغان بۆ داگیركردنی ڕۆژاڤا، ڕژانده سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆپیشاندانیان كرد.
له قامیشلۆ هه‌زاران كه‌س دژی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌ردۆغان بۆ داگیركردنی ڕۆژاڤا، ڕژانده سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆپیشاندانیان كرد.
ئه‌مڕۆ گه‌لانی كورد، عه‌ره‌ب و سریانی دژی هه‌ڕه‌شه‌كانی داگیركردنی باكووری سووریا (ڕۆژاڤا) به درووشمی «نا بۆ داگیركاریی توركیا» خۆپیشاندانێكیان ساز كرد.
ئاپۆڕای گه‌ل له گه‌ڕه‌كی سریان كۆبوویه‌وه و به به‌رزكردنه‌وه‌ی پۆسته‌ره‌كانی «نا بۆ تێرۆری ئه‌ردۆغان»، «بژی برایه‌تیی گه‌لان» و «نا بۆ داگیركاریی توركیا» ده‌ستیان به ڕێپێوان كرد. هه‌زاران كه‌س درووشمی «ئه‌ردۆغانی بكوژ» و «بڕیاری ئێمه به‌رخۆدانه»یان گوته‌وه. خۆپیشانده‌ران ڕوویان له بینای نوێنه‌رایه‌تیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له شاره‌كه كرد.
گرێسپی
له لایه‌كی دیكه‌وه سه‌دان كه‌س له دانیشتوانی كانتۆنی گرێسپی دژی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌ردۆغان خۆپیشاندانیان كرد. له خۆپیشاندانه‌كه‌دا پۆسته‌ره‌كانی «گه‌لانی سووریا یه‌كده‌نگانه ده‌ڵێت نا بۆ داگیركاریی توركیا» و «له دژی داگیركاریی توركیا ڕاپه‌ڕه»یان به‌رز كردنه‌وه. خۆپیشانده‌ران به‌تووندی ئیدانه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیایان كرد دژ به باكووری سووریا.
s.m