یه‌په‌گه ئاماری تێكۆشانی ساڵی ٢٠١٨ی ئاشكرا كرد
یه‌په‌گه ئاماری تێكۆشانی ساڵی ٢٠١٨ی بۆ ڕای گشتی ئاشكرا كرد.
یه‌په‌گه ئاماری تێكۆشانی ساڵی ٢٠١٨ی بۆ ڕای گشتی ئاشكرا كرد.
ناوه‌ندی راگه‌یاندنی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و ئاماری ساڵی ٢٠١٨ی ئاشكرا كرد.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوی یه‌په‌گه:
گه‌لانی ڕۆژئاوای كوردستان و باكووری سووریا كه به ئامانجی پاراستنی به‌ها كولتوورییه‌كانی مرۆڤایه‌تی، به خۆڕێكخستن پێشه‌نگایه‌تیی تێكۆشینه شۆڕشگێڕییهكانیان كرد و له‌پێناو جێبه‌جێكردنی ئه‌م ئه‌ركه مێژووییه‌دا له‌گه‌ڵ هه‌زاران شه‌ڕڤانی عه‌گید به‌شدارییان كرد له شه‌ڕێكی سه‌خت. ئه‌مڕۆ به‌رخۆدانی قاره‌مانانه كه له باكووری سووریا و ڕۆژئاوای كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، باری ئه‌م به‌هایانه هه‌ڵده‌گرێت. هه‌ر وه‌ك چۆن له به‌رانبه‌ر ڕێكخراوی تێرۆریستیی داعش به‌رخۆدانیان كرد، له به‌رانبه‌ر سوپای توركی داگیركه‌ریش كه هێرش ده‌كاته سه‌ر به‌هاكانی گه‌له‌كه‌مان، به‌رخۆدانێكی بێ وێنه ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ به‌رخۆدانه‌كه‌مان بووه‌ته شه‌ڕێكی گه‌وره كه سه‌دان شه‌ڕڤانی ئینته‌رناسیۆنالی له‌خۆگرتووه كه به بههامرۆڤایهتییه بنه‌ڕه‌تییه‌كان خۆیان پڕچه‌ك كردووه و بووه‌ته میراتی هاوژیانی دیموكراتیكی گه‌لان له باكووری سووریا و ڕۆژئاوای كوردستان. ساڵی ٢٠١٨ش بوو به ساڵێك كه ئه‌م تێكۆشینه ده‌ستكه‌وتی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێنا و به‌ره‌وپێش چوو. له كاتێكدا داعش له به‌رده‌م له‌ناوچوونه، له به‌رانبه‌ر هێزه‌كانی داگیركه‌ر، تێكۆشینی گه‌لانی ڕێكخراو ده‌بێته وه‌ڵام. ئێمه ئه‌نجامه‌كانی ئه‌م تێكۆشانه به هه‌موو ورده‌كارییه‌كانییه‌وه بۆ گه‌له‌كه‌مان و ڕای گشتی ئاشكرا ده‌كه‌ین.
١. ئاماری گشتیی قۆناغی یه‌كه‌می به‌رخۆدانی سه‌رده‌می عه‌فرین كه له‌نێوان ٢٠ی كانوونی دووه‌م و ١٨ی مارس به‌ڕێوه‌چوو، وه‌هایه:
- هێرشه ئاسمانییه‌كانی دوژمن: ١٠٩٨
- هێرشه‌كانی دوژمن به چه‌كی قورس: له‌نێوان ٣٥٧٧-٤٠٠٠
- ژماره‌ی چالاكییه‌كانی هێزه‌كانی ئێمه: ٩٠٠
- ژماره‌ی ئه‌و چالاكییانه‌ی ئه‌نجامه‌كانیان ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه: ١٧٦
- ٢ كۆپته‌ر، ٢ فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان (١درۆن، ١ بایراكتار)، ١٢٢ ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی (تانك، پانزێر، زرێپۆش...هتد)، ٢ ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسكیلێكی بۆمبڕێژكراو تێكشكێنراون.
- گورز له ٣٢ ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی (تانك، پانزێر، زرێپۆش...هتد) دراوه.
- ژماره‌ی ئه‌و سیڤیلانه‌ی كوژراون: ٢٢٤ (له‌نێویاندا ٥١ منداڵ و ٤٢ ژن هه‌ن).
- ژماره‌ی ئه‌و سیڤیلانه‌ی بریندار بوون: ٦٥٠ (له‌نێویاندا ٨٧ منداڵ و ٩٣ ژن هه‌ن).
- ژماره‌ی كوژراوانی دوژمن له ئه‌نجامی چالاكییه‌كاندا: ٢٤٢٢
- له ئه‌نجامی چالاكییه‌كانی ئێمه و هێرشه ئاسمانییه‌كانی دوژمن‌دا، ٥٤٤ شه‌ڕڤانمان شه‌هید بوون.
٢. ئاماری گشتیی قۆناغی دووه‌می به‌رخۆدانی سه‌رده‌می عه‌فرین كه له ١٨ی مارس-ه‌وه ده‌ستی پێكرد، وه‌هایه:
- هێزه‌كانمان له عه‌فرین دژی داگیركاریی توركیا و گرووپه‌چه‌ته‌كانی ١٤٧ چالاكیی جۆراوجۆریان ئه‌نجام داوه.
- ٣٥٠ داگیركه‌ر كوژراون (له‌نێویاندا ٦ ئه‌فسه‌ر و ٥٩ سه‌ربازی تورك، ٨ سه‌رچه‌ته و ٢٨٥ چه‌ته هه‌ن).
- له ئه‌نجامی چالاكییه‌كانی هێزه‌كانماندا ١٧١ چه‌ته بریندار بوون (له‌نێویاندا ١٨ سه‌ربازی تورك و ١٥٣ چه‌ته هه‌ن).
- له ئه‌نجامی چالاكییه‌كاندا ده‌ستبه‌سه‌ر ١٨ چه‌كی كڵاشینكۆف له جۆری «AK-47»، چه‌كێكی «MG-3»، ٢ ده‌مانچه و زۆر به‌ڵگه‌ی سه‌ربازیدا گیراوه.
- له ئه‌نجامی چالاكیی هێزه‌كانماندا ٣٦ ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی، تانكێكی جۆری «T55»، پانزێرێك، پیكابێك و ماتۆڕسكیلێك تێكشكێنراون. بنكه‌یه‌ك وێران كراوه و گورز له ٤ ئۆتۆمبێلی سه‌ربازیش دراوه.
- ئه‌نجامی ٥ چالاكی ڕوون نه‌بوویه‌وه.
- سوپای توركی داگیركه‌ر، به به‌شداریی هه‌زاران چه‌ته به هاوكاری فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كان و فڕۆكه‌ی سیخووڕی ١٣ جار ئۆپه‌راسیۆنی به‌رفره‌وانی له عه‌فرین ئه‌نجام داوه. له‌و ئۆپه‌راسیۆنانه‌دا هیچ ئه‌نجامێكی به‌ده‌ستنه‌هێناوه و ناچار بووه پاشه‌كشه بكات.
- له ئه‌نجامی چالاكییه‌كانی ئێمه و هێرشه ئاسمانییه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ردا، ٥٦ شه‌ڕڤان (١٦یان شه‌ڕڤانی یه‌په‌ژه‌ن)، شه‌هید بوون. هه‌روه‌ها شه‌ڕڤانێكمان بریندار بوو، شه‌ڕڤانێكی دیكه‌ش به دیل كه‌وتووه‌ته ده‌ستی دوژمن.
٣. هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك
به‌درێژایی ساڵی ٢٠١٨، سوپای توركی داگیركه‌ر له‌سه‌ر سنووری ڕۆژاڤا و باكووری كوردستان به هه‌موو جۆرێك هێرشی كردووه‌ته سه‌ر سه‌نگه‌ری هێزه‌كانی ئێمه و ناوچه سیڤیلنشینهكانی سه‌ر سنوور. ورده‌كاری ئه‌و هێرشانه به‌م شێوه‌یه‌یه:
- سوپای توركی داگیركه‌ر ٥٣ جار هێرشی كردووه‌ته سه‌ر سه‌نگه‌ری هێزه‌كانی ئێمه و هاوڵاتییانی سیڤیل.
- له‌و هێرشانه‌دا ١٣ سیڤیل بریندار بوون كه له‌نێویاندا ٣ منداڵ هه‌بوون، هه‌روه‌ها سیڤیل كوژراون كه یه‌كێكیان منداڵه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌سه‌ر سنوور به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین ٢ منداڵ كوژراون.
- هێزه‌كانمان له چوارچێوه‌ی مافی پاراستنی ڕه‌وادا وه‌ڵامی هێرشه‌كانیان داوه‌ته‌وه و له ئه‌نجامی چالاكییه‌كاندا ٢ سه‌رباز كوژراون.
- له ئه‌نجامی هێرشه‌كاندا ئه‌ندامێكی هێزی سه‌نادید، ٢ ئه‌ندامی هێزی ئه‌ركی خۆپاراستن و ٢ خه‌باتكاری ڕاگه‌یاندن بریندار بوون.
- فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وان (درۆن) له كۆبانێ كه‌وتووه‌ته ده‌ستی هێزه‌كانمان.
٤. هه‌ڵمه‌ته‌كانی دژ به داعش
به درێژایی ساڵ، یه‌كینه‌كانی دژهتێرۆ (.Y.A.T) ٤٥ هه‌ڵمه‌ت و تیمه‌كانی هه‌ڵمه‌ته تایبه‌ته‌كان ٥٩٠ هه‌ڵمه‌ت-یان له دژی داعش و چه‌ند شانه‌یه‌كی شاراوه ئه‌نجام داوه. له ئه‌نجامی ئه‌و هه‌ڵمه‌تانه‌ی ئه‌نجام دراون:
- ١٠٧ ئه‌ندامی داعش كه ٥یان بیانین ده‌ستگیر كراون.
- ٢ سه‌رچه‌ته و ٢٠٢ چه‌ته‌ی داعش داعش و ٣١ی چه‌ته‌ی دیكه كه له هه‌رێمه‌كه خۆیان شاردبوویه‌وه و ئاماده‌كارییان بۆ هێرش ده‌كرد، كوژراون.
- ١٦١ چه‌ته‌ی داعش له ئه‌نجامی هه‌ڵمه‌ته‌كاندا بریندار بوون.
- ٥٥ هه‌وڵی هێرشكردن پووچه‌ڵ كراونه‌ته‌وه.
- ٦ ژنی ئێزدی و منداڵێك كه له لایه‌ن چه‌ته‌كانی داعشه‌وه ڕفێنرابوون، ڕزگار كراون.
- ٢٥ ئۆتۆمبێل و ماتۆڕێك تێكشكێنراون، هه‌روه‌ها گورز له ٨ ئۆتۆمبێلی دیكه دراوه.
- له ئه‌نجامی هه‌ڵمه‌ته‌كانی یه‌كینه‌كانی ئێمه‌دا ده‌ستبه‌سه‌ر ئه‌م كه‌لوپه‌له سه‌ربازییانه‌ی چه‌ته‌كاندا گیراوه: ١٢ كیسه ماده‌ی ته‌قه‌مه‌نی كه بۆ هێرشی بۆمبی ئاماده ده‌كران، ١٣٤٥ مین، ٢ ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو، ٣٥ مووشه‌ك، ٣ فیشه‌كی تانك، ١١ هاوه‌ن و گوله‌كانی، ١٢٦ ڕۆكێتی چه‌كی ئێس پی جی-٩، ٥٧٥ كڵاشینكۆفی جۆری «AK-47»، ٣ چه‌كی لاڤ و ٢ ڕۆكێتی، ٣ چه‌كی دۆشكه‌ی ١٢.٥ و ٦ سندووق فیشه‌كی، ٦ چه‌كی دۆشكه‌ی ١٤.٥ و ١٨٣ قتووی فیشه‌كی، ٨ قتووی فیشه‌كی چه‌كی ئه‌ی فۆر (A4)، ٦ بۆمبهاوێژ، ٤٠ چه‌كی بی كه‌ی سی، ١٢ چه‌كی قه‌ناس، ١٥ چه‌كی جی٣، ١٧ چه‌كی م١٦، ٢٧ چه‌كی ئاڕ پی جی و ٢٦٧ ڕۆكێتی، ١٠٠٤ بۆمبی ده‌ستی، ١٢١ تاخمی ته‌قه‌مه‌نی، ٢ دووربینی شه‌و، ٥ دووربینی ڕۆژ، ١١ ده‌مانچه و فیشه‌كی، ٤ ده‌سته‌وانه، ١٩ ته‌له‌فۆن و زۆر به‌ڵگه‌نامه.
٥. ساڵی ٢٠١٨ به به‌رخۆدان تێپه‌ڕی
٢٠١٨ ساڵێك بوو كه شه‌ڕڤانانی ئێمه له هه‌رێمی عه‌فرین، دێره‌زۆر و زۆر ناوچه‌ی باكووری سووریا و ڕۆژاڤا دژی داگیركه‌ران تێكۆشانێكی بێ وێنه‌یان تێدا كرد. ساڵێكی وه‌هایه كه داستانی قاره‌مانه‌تیی بێ وێنه‌ی تێدا تۆمار كراوه و به‌و شێوه‌یه بووه به ساڵێكی مێژوویی:
له چوارچێوه‌ی قۆناغی یه‌كه‌م و دووهه‌می به‌رخۆدانی سه‌رده‌م-ی عه‌فریندا ٦٠٠ شه‌ڕڤان، له هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیر ٢٠١ شه‌ڕڤان، له ئه‌نجامی ڕووداوی هاتووچۆ و ڕووداوه‌كانی دیكه‌دا ٦١ شه‌ڕڤان، له ئه‌نجامی نه‌خۆشی قورس و جه‌ڵته‌ی دڵدا ٢٠ شه‌ڕڤان، له هه‌ڵمه‌تی پاككردنه‌وه‌ی پاشماوه‌ی چه‌ته‌كانی داعش له ڕه‌قا ٧ شه‌ڕڤان و له ئه‌نجامی هێرشی سوپای توركی داگیركه‌ر له‌سه‌ر سنوور ٥ شه‌ڕڤانمان شه‌هید بوون. به درێژایی ساڵ ٨٩٤ شه‌ڕڤانمان چوونه‌ته كاروانی نه‌مران.
s.m