فەرمانداریەتی یەکینەکانی پاراستنی گەل- یەپەگە لەبەیاننامەیەکدا ئەوەی خستەڕوو کە ئەوان شەڕی تیرۆریان کردووە و ئەمڕۆ لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە هەڕەشەیان لێدەکرێت. فەرمانیشنەتی یەپەگە لەبەیاننامەیەکدا داوای لە هێزەکانی دەوڵەتی سووریا کراوە کە گەلی منبج لە هەڕەشەکانی دەوڵەتی تورکیا بپارێزن.
لەبەیاننامەکەی یەپەگەدا هاتووە:
«به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر بۆ داگیركردنی هه‌رێمی باكووری سووریا و كۆچبه‌ركردنی گه‌له‌كه‌ی كه به‌هه‌مان شێوه له جه‌رابلووس، عه‌زاز، باب و عه‌فرین كردی، ئێمه وه‌ك یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل ڕایده‌گه‌یه‌نین كه دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانمان له منبج كشانده‌وه، هه‌موو هێزه‌كانی خۆمان له چێوه‌ی شه‌ڕی دژ به داعشدا له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی فورات جێگیر كرد. بۆیه داوا له حكوومه‌تی سووریا ده‌كه‌ین كه؛ ئێمه‌ش به‌شێكین له خاك، نه‌ته‌وه و سنووره‌كانی، با هێزه‌كانی خۆی بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ئه‌و شوێن و ناوچانه‌ی منبج بنێرێت و هه‌رێمه‌كه له دژی هه‌ڕه‌شه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر بپارێزێت.»