٧٥ رۆژە پەدەکە تەرمی دوو گەریلای شەهیدی رادەست نەکردووە

مانگرتنی کەسوکار و چالاکوانان لە دەروازەی سنوری سێماڵکا ماوەی دوومانگ و نیوی تێپەڕ کرد و تا ئێستاش بەرپرسانی پەدەکە ئامادە نین هیچ وەڵامێک لەبارەی تەرمی ئەو شەهیدانە بدەنە کەسوکاریان کە لە کەمینێکدا لە خەلیفان شەهیدکران.

 لە ٧٥هەمین ڕۆژیدا مانگرتن لە دەروازی سێماڵکا بەردەوام بوو، جارێکی دیکە چالاکوانان و کەسوکاری شەهیدان داوایان کرد پەدەکە وەڵامی داواکاریەکەیان بداتەوە و تەرمی شەهیدەکانیان ڕادەست بکاتەوە.

 کەسوکاری دوو گەریلای شەهید کە لەشەوی ٢٨ی ئابدا لە کەمینێکی هێزەکانی پەدەکەدا لە ناوچەی خەلیفان شەهید کراون، ماوەی ٧٥ ڕۆژە داوای تەرمی ڕۆڵەکانیان دەکەنەوە و تا ئێستاش پەدەکە وەڵامیان ناداتەوە.

ئەو دوو شەهیدەی ڕۆژئاوای کوردستان بە ناوەکانی شەهید تولهەڵدان ڕامان و سەردەم جودی کە سێ گەریلای دیکەشیان لەگەڵدا شەهیدبوون تا ئێستا تەرمەکانیان نازاندرێت لە کوێیە.

بە گوێرەی وتەی چەند چەکدارێکی هێزی ڕۆژ، لەلای کەسوکارەکەیان دانیان بەوەداناوە کە بە فەرمانی بەرپرسانی پەدەکە ئەوان کەمینیان بۆ ئەو گروپەی گەریلا داناوە.

چین و توێژەکانی ڕۆژئاوای کوردستان ڕۆژانە سەردانی مانگرتوان و کەسوکاری شەهیدان دەکەن لە دەروازەی سێماڵکا و پشتیوانیان دەکەن و لەگەڵیاندا دەمێنەوە و کردەوەکانی پەدەکە شەرمەزار دەکەن و داوای تەرمی ئەو شەهیدانە دەکەنەوە.

کەسوکاری ئەو دوو شەهیدەی ڕۆژئاوای کوردستان لە ٥ی مانگی تشرینی یەکەمەوە لە دەروازەی سنوری نێوان ڕۆژئاوای کوردستان و باشوری کوردستان لە مانگرتندان و داوای تەرمی شەهیدەکانیان دەکەنەوە.