' بە ڕۆحی بەرخۆدانی گەریلا فاشیزم و خیانەت تێکدەشکێنرێت'
وتەبێژی کۆنگرەی ستار لە ناوچەی شێرانەی کۆبانێ لوتفیە مەحمود سلێمان، ئاماژەی بە هاوکارییەکانی پەدەکە لەگەڵ داگیرکەران کرد و وتی: "بە ڕۆحی بەرخۆدانی گەریلا فاشیزم و خیانەت تێکدەشکێنرێت".
وتەبێژی کۆنگرەی ستار لە ناوچەی شێرانەی کۆبانێ لوتفیە مەحمود سلێمان، ئاماژەی بە هاوکارییەکانی پەدەکە لەگەڵ داگیرکەران کرد و وتی: "بە ڕۆحی بەرخۆدانی گەریلا فاشیزم و خیانەت تێکدەشکێنرێت".
وتەبێژی کۆنگرە ستار لە ناوچەی شێرانەی سەر بە کۆبانی لوتفیە مەحمود سلێمان، سەبارەت بە هاوکاریەکانی پەدەکە لەگەڵ دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەی کرد.
وتەبێژی کۆنگرەی ستار لە ناوچەی شێرانە لوتفیە مەحمود سلێمان سەبارەت بە کردەوەکانی پەدەکە ڕایگەیاند، "ئیتر خیانەت بووە بە رێبازی پەدەکە، ئێمە دەستی خۆشک و برایەتی، یەکسانی و ئازادی درێژ دەکەین، بەڵام پەدەکە ئەمە قبوڵ ناکات. ئەو بەرخۆدانەی کە لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیادا دەکرێت و رەنج و ماندوبونی شەهیدان بووە بە هۆکاری بەدەستخستنی دەستکەوتێکی زۆر. دەوڵەتی تورک لەگەل پەدەکەی هاوسۆز و پشتیوانی دەیانەوێت ئەو دەستکەوتە لەناوببەن".
'ئەگەر گەرێلا نەبوایە، پەدەکە باشووری کوردستانی بۆ داگیرکەر بەجێدەهێشت'
لوتفیە ئاماژەی بەوەشکرد کە گەریلا بۆ بونیادنانی کۆمەڵگایەکی ئازاد بێ دوودڵی خۆی فیدا دەکات و وتی: "بەڵام لە بەرامبەر ئەم هەوڵەی گەریلا، هێڵی خیانەت دەوەستێتەوە و دەیەوێت کۆمەڵگای ئازاد لەناوببات. پەدەکە دەڵێت، گوایە من کوردم، بەڵام کردەوەکانی هێچ پەیوەندییەکی بە کوردایەتییەوە هەیە؟ ئەگەر گەریلا نەبوایە، پەدەکە باشووری کوردستانی بۆ دوژمنانی داگیرکەر بەجێدەهێشت."
"بێریتان هێمای ژنی ئازادە"
لوتفیە لە درێژەی قسەکانیدا وتی "شەهید بێریتان بۆ ئەوەی نەکەوێتە دەستی دوژمن خۆی لەسەر شاخەوە هەڵدایە خوارەوە، بنەماڵەی بارزانی بە پشتیوانی دەوڵەتی تورک چەندین هێرشیان کردە سەر هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا، بێریتان شایەتی ئەوەیە، بۆ ئەوەی نەکەوێتە دەستی دوژمن خۆی لەسەر شاخەوە هەڵدایە خوارەوە و بوو بە هێمای ژنی ئازاد. بێریتان بەڵێنی دروستکردنی کۆمەڵگەیەکی ئازادی بردەسەر. بێریتان بوو بە ژنێکی گیانباز و خۆڕاگر."
"شیلان کۆبانی و هاوڕێکان بەڵگەن و شایەتین لەسەر خیانەتەکەی پەدەکەن"
لوتفییە مەحمود ڕایگەیاند، شیلان کۆبانێ و هەڤاڵەکانی کە بە دەستی پەدەکە و میت شەهید کران بەڵگەی خیانەتەکەی پەدەکەن و وتی: "ئەو هاورێیانەی ئیتر خۆیان ئازاد کرد و ڕێگای بەرخۆدانیان گرتەبەر، خیانەت ئەوان دەکاتە ئامانج. نەخۆشخانەی هەولێر شایەتی ئەوەیە کە چی لێی ڕوویدا، ئەو کۆمەڵکوژییەی لەسەر دەستی بنەماڵەی بارزانی ڕوویدا، مێژوو نەفرەتی لێدەکات”.
" لە ترسان دەستبەرداری شەنگالیش ببوون"
لوتفیە بەبیری هێنایەوە کە پەدەکە لە کاتی هێرشەکانی داعشدا شەنگالیان بەجێهێشت و وتی، "کاتێک چەتەکانی داعش هێرشیان کردە سەر شەنگال، پەدەکە لەوێ کشایەوە. ئەو هەڵاتنەی پەدەکە هۆکارێک بوو بۆ ئەوەی هەزاران ژن لە بازاڕەکاندا بفرۆشرێن و هەزاران ژن بڕفێندرێن. لەو ساتەدا کە پەدەکە لە ترسان هەڵدەهات، گەریلاکانی ئازادی بەرەو شنگال دەڕۆیشتن و لەوێ بەرخۆدانێکی بێهاوتایان کرد، ئەو دوو برایەی لەبەردەم تانکی پەدەکە وەستابوون ووتیان 'بەسە بە خیانەت'، ئەو تانکە بەسەر هەردوو هەڤال دا تێپەڕی و هەردوو برا شەهید بوون.
ئیتر پەدەکە لە جیهاندا خۆی سەلماندووە کە لە ڕووی مرۆیی،کۆمەڵایەتی و هەموو لایەنەکانی ژیانەوە هێڵی خیانەتی تێپەراندووە. بە دەستی بنەمالەی بارزانی گەریلاکانی ئازادی کوردستان شەهید دەکرێن. ئەمڕۆ منداڵەکانمان لە شاخ خەبات دەکەن بۆ ئازادی، پەدەکەش لە بەرانبەریان خەتی خیانەت بەڕێوە دەبات و دەیانکاتە ئامانجی خۆی. ماڵی بارزانی لە عەفرین چی دەکات؟ پەدەکە بە دەولەتی تورک و ئەنەکەسەی وت، ئەوان لە عەفرین دەربکەن و ئێمە دێین، لەوێ بوون بە مریشک دز. ئەوەتا هەموو ڕۆژێک ماڵی بارزانی و دەوڵەتی تورک هێرش دەکەنە سەر گەریلا ئازادەکان و دەیانەوێت گەلی کورد لەناو ببەن. دەوڵەتی تورک دەیەوێت بە هاوکاری ماڵی بارزانی بگاتە ئەو ئەنجامەی لەهەوڵیدایە”.
"بە بەرخۆدانی گەریلا ئازادەکان فاشیزم و خیانەت شکست دەهێنێت"
وتەبێژی کۆنگرەی ستار لە ناوچەی شێران، لوتفیە مەحمود سلێمان، ڕایدەگەیەنێت، هۆکاری سەردانەکەی هاکان فیدان بۆ هەولێر بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە دەیانەوێت بە هاوکاری پەدەکە گەریلا ئازادەکان لەناوببەن و ئەوەشی وت: "گەریلا لە بەرانبەر هەموو هێرشێک، بە تایبەتی لە بەرانبەر هێرشی چەکە کە قەدەغەکراوەکان، بووە بە وەڵام و بەرخۆدانێکی بێهاوتا دەکات. ئێمە بۆ هەتاهەتایە بە دوای هێڵی ئازادی ڕێبەرئاپۆ دەبین و بەو ڕۆحە ئازادەی کە لە ڕێبەر ئاپۆ وەرمان گرتووە، ئەو خیانەتە تێک دەشکێنین و کۆتایی بە ئەوانیش دێنین. ئێمە تا سەر پشتیوانی گەریلا دەبین و بە ڕۆحی بەرخۆدانی گەریلا خیانەت لەناو دەبەین”.
هـ . ب