بە مەراسیمێک تەرمی شەهید محمەد شەریف سپاردەی خاک کرا

دانیشتوانی کانتۆنی تەبقا بە مەراسیمێکی شایستە تەرمی شەڕڤانی قەسەدە شەهید محمەد شەریف-یان بە خاک سپارد.

مەراسیمی شەهید

گەلی کانتۆنی تەبقا بە ئامادەبوونی ئەندام و نوێنەرانی پارت و ڕێکخراوە مەدەنییەکانی هەرێمەکە، بە مەراسیمێکی جەماوەریی شایستە تەرمی شەڕڤانی قەسەدە محمەد شەریف-یان بە خاکسپارد، کە لە ١٠ی شوباتدا لە بەرخۆدانی دژ بە هێرشە داگیرکارییەکانی دەڵەتی تورک و چەتەکانییدا لە شاری عەین عیسا شەهید بوو.

'بەرخۆدانی پڕۆژەی نەتەوەی دیموکراتیکە'

لە مەراسیمەکەدا هاوسەرۆکی ئەنجمومەنی تەبقای پارتی سووریای ئایندەیە، ئەحمەد ئەل عومەر سەرساغی لە بنەماڵەی هێژای شەهیدان کرد و گوتی: "شەڕڤانان بوون بە قەڵغانی پارێزەری پڕۆژەی نەتەوەیی دیموکراتیک. لەم پێناوەشدا گیانی خۆیان بەخشییوە."

'وڵاتمان ڕزگاردەکەین، سەرکەووتن بۆ گەلە'

دواتر بەڕێوەبەری دەزگایی ئاینی تەبقا، بۆزان شێخ حەم قسەیکرد و گوتی: "بەرانبەر قوربانی و فیدایەتی شەهیدانمان بەژنمان دادەنوێنیینەوە. خاک و وڵاتمان لە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی ڕزگار دەکەین و سەرکووتن بۆ گەلە.'

لە کۆتاییدا بەڵگەنامەی شەهیدبوون خوێندرایەوە، بە وتنەوەی درووشم و هەلهەلەی سەرکەووتنەوە تەرمی شەهید سپاردەی خاک کرا.