بە مەراسیمک تەرمی سەید ئەڤران بەخاکدەسپێردرێت

رۆژنامەوانی شۆڕشگێڕ سەید ئەڤران کە ٢٢ی ئەیلول بەهۆی وەستانی دڵەوە شەهید بوو، رۆژی چوارشەممە لە قامیشلۆ بە مەراسیمێکی جەماوەری بە خاکدەسپێردرێت.

یەک لە پێشەنگەکانی راگەیاندنی ئازاد سەید ئەڤران، ٢٢ی ئەیلول لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا لە نەخۆشخانەیەکدا کە تیایدا چارەسەری وەردەگرت، بەهۆی وەستان و جەڵتەی دڵەوە شەهیدبوو.

تەرمی سەید ئەڤران ٢٧ی ئەیلول رۆژی چوارشەممە بە مەراسیمێکی جەماوەری بەخاکدەسپێردرێت، مەراسیمەکە کاتژمێر ١١:٠٠ لە بەردەم پزیشکی دادی قامیشلۆ دەستپێدەکات و دواتر لە مەزارگەی شەهیدانی شەهید دەلیل ساروخان بەخاکدەسپێردرێت.

ژ.ن