بە مەراسیمێکی جەماوەری شێرۆ کۆبانێ بەخاکسپێردرا
لە کانتۆنی فرات بە مەراسیمێکی جەماوەری تەرمی شەڕڤانی قەسەدە شێرۆ کۆبانێ لە گۆڕستانی شەهید دیجلە بە خاکسپێردرا.
لە کانتۆنی فرات بە مەراسیمێکی جەماوەری تەرمی شەڕڤانی قەسەدە شێرۆ کۆبانێ لە گۆڕستانی شەهید دیجلە بە خاکسپێردرا.
خەڵکی کانتۆنی فرات بە مەراسیمێکی جەماوەری تەرمی شەڕڤانی قەسەدە شێرۆ کۆبانێ (ئیبراهیم حەسەن بۆزۆ) کە لە ١٢ی ئادار لە کاتی ئۆپراسیۆنی پاکردنەوەی پاشماوەکانی داعشدا شەهیدبوو، لە گۆڕستانی شەهید دیجلە بەخاکسپرارد.
سەرەتای مەراسیمەکە بە خولەکێک ڕێز بۆ شەهیدان دەستیپێکرد. بەڕێوەبەری ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدانی ناوچەی قنێ، شرین محمەد حسی بەڵێنی ڕۆشتن لە سەر ڕێگەی شەهیدانی دوپاتکردەوەو وتی: "لە هەر بستێکی ئەم خاکەدا، خوێنی شەهید ڕژاوە. بەڵین دەدەین بە شەهیدانمان هەتا دواساتی ژیانمان لەسەر ڕێگەی تێکۆشانیان بین."
دواتر ئەندامی ئەنجومەنی سەربازی کۆبانێ زانا قەهرۆ قسەیکرد و وتی: "شەهید شێرۆ لە بەرامبەر دوژمنی کۆنەپەرستدا ڕێگای بەرخۆدانی گرتەبەر. هەتا کۆتای خاوەندارێتی لە میراتی شەهید شێرۆ دەکەین."
لە کۆتایدا ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدان ناوی شەهیدیان خوێندەوە و ڕادەستی بنەماڵەکەیان کرد. دواتر گەل پێکەوە ڕۆشتنە خێمەی سەرەخۆشی لە گوندی قاسمیە لە ڕۆژئاوای کۆبانێ و سەرەخۆشی خۆیان بۆ بنەماڵەی شەهید دەربڕی.