'بۆ پاراستنی هەرێمەکەمان ئامادەین هەموو جۆرە قوربانییەکین'
هاوڵاتیانی کۆبانێ کە دوێنێ بەرەو بەنداوی تشرین بەڕێکەوتن، ڕایانگەیاند، بۆ پاراستنی بەنداوی تشرین و هەرێمەکانیان ئامادەن هەموو جۆرە قوربانییەکن.
هاوڵاتیانی کۆبانێ کە دوێنێ بەرەو بەنداوی تشرین بەڕێکەوتن، ڕایانگەیاند، بۆ پاراستنی بەنداوی تشرین و هەرێمەکانیان ئامادەن هەموو جۆرە قوربانییەکن.
هاوڵاتیانی کانتۆنی فورات کە دوێنێ بەشێوەیەکی جەماوەری بۆ بەشداریکردن لە ئیشکگریی بەنداوی تشرین بەڕێکەوتن، لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی فورات قسەیان کرد و ڕایانگەیاند هەتا کۆتایی بەرگری لە بەنداوەکەیان دەکەین ئەگەر تەنانەت هەر بەدیلێکیش بدەن."
'قەد هەنگاوێک پاشەکشە ناکەین'
زەلۆ بۆزان، خەڵکی گوندی قەرەمۆخی کۆبانیە وتی: "ئێمە دەچین بەنداوەکەمان لە داگیرکاری دەپارێزین، ئامانجمان پاراستنی بەنداوەکە و پاڵپشتیکردنی شەڕڤانانمانە لە بەرەکانی پێشەوەی تێکۆشان، گرنگ نییە دوژمن چی دەکات، ئێمە خۆمان دەگەیەنینە بەنداوەکەمان. داگیرکەران هێرش دەکەنە سەر کاروانی هاوڵاتیانی مەدەنی، بەڵام گەلەکەمان بەرخۆدانی خۆی بەردەوام کرد و گەیشتنە ئەوێ، بۆیە دیسان ئێمە جارێکی تر دەچینە ئەوێ و بەرەنگاری دەبینەوە."
زەلۆ بۆزان ئاماژەی بەوەشکرد کە هێرشە داگیرکارییەکان ناتوانن لە گەیشتن بە لە ئارمانجەکانمان ڕێگریمان لێ بکەن و هەنگاوێک بەرەو دواوە نانێین، بەپێچەوانەوە هەتا کۆتایی ڕێگای خۆمان بەردەوام دەکەین."
هەروەها مەحموود ئەیوب یەکێکی تر لە هاوڵاتیانی کۆبانی وتی: "ئێمە گروپی دووەمەین کە بۆ پاراستنی بەنداوی تشرین دەچین و وتی، با هەموو جیهان بزانێت ئەگەر بە تانک و تۆپ و فڕۆکەش هێرش بکەنە سەرمان، ئێمە واز لە دۆزی خۆمان و بەنداوەکەمان ناهێنین و بە گەورە و بچووکەوە درێژە بە پاڵپشتییەکانمان دەدەین."
مەمدوح دێمۆ باوکی دوو شەهید، خەڵکی گوندی قەرەمۆخی کۆبانێ کە ڕۆڵەکانی لە بەرەکانی پێشەوەی بەنداوی تشرین شەڕ دەکەن، وتی: "وەک چۆن کۆبانیمان ڕزگارکرد، بەنداوی تشرینیش بەهەمان شێوە دەپارێزین، گرنگ نییە بەدیلەکەی چی دەبێت، ئێمە بە بەرخۆدانی خۆمانەوە سەرکەوتن مسۆگەر بەدەست دەهێنین.
شایانی بیرهێنانەوەیە کە دوێنێ دوای ئەوەی کاروانی گەل بەرەو بەنداوی تشرین لەڕێدا بوون، دەوڵەتی تورک و چەتەکانی هێرشی زۆریان کردە سەریان و هاوڵاتیەکی زۆر بریندار بوون و بەشێکیان شەهید بوون. بەڵام کاروانی گەل خۆی گەیاندە بەنداوەکە و لەوێیش دیسان کرانە ئامانج و لەوێیش چەندین چالاکوان بریندار و شەهید بوون.