بۆ شەهیدانی قامیشلۆ پرسە دانرا
سەدان دانیشتووی شاری قامیشلۆ سەرەخۆشیان لە بنەماڵەی شەهیدانی قامیشلۆ کرد و ڕایانگەیاند خاوەندارێتی لە خوێنی شەهیدەکان دەکەن.
سەدان دانیشتووی شاری قامیشلۆ سەرەخۆشیان لە بنەماڵەی شەهیدانی قامیشلۆ کرد و ڕایانگەیاند خاوەندارێتی لە خوێنی شەهیدەکان دەکەن.
سەدان دانیشتووی قامیشلۆ سەرەخۆشیان لە بنەماڵەی ئەو شەهیدانە کرد کە لە هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک شەهید بوون.
مەراسیمەکە بە ئامادەیی دانیشتووان و دۆست و هاوڕێی شەهیدان و ئەندامانی کۆنگرەی ستار و پارتی یەکێتی دیموکراتیک (پەیەدە) و تەڤگەری جڤاکی دیموکراتیک (تەڤ دەم) و کۆنگرەی ئیسلامی دیموکراتیک و دامەزراوە مەدەنییەکان بەڕێوەچوو.
هاوسەرۆکی تەڤگەری جڤاکی دیموکراتیک، غەریب حەسۆ، گوتی: "لەسایەی بەرخۆدانی گەنجانی فیداکارمان، گەیشتینە ئەم ئاستە بەرزە".
هاوسەرۆکی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری، تەڵعەت یونس ڕایگەیاند، ئیرادەی گەلی کورد ناشکێت و خاوەندارێتی لە خوێنی شەهیدەکانیان دەکەن.
بەڕێوەبەری دەستەی ڕیشسپیانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، گوتی: "با دوژمن باش بزانێت هەرگیز گەلی کورد ناسڕێتەوە، ئیرادەمان لە فڕۆکەکانی ئەوان بەهێزترە".
پاشان ناسنامەی شەهیدان خوێنرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکانیان کرا.
باوکی شەهید فەرحان تەمێ، محەمەد زەکی تەمێ، شەهیدبوونی کوڕەکەی لە هەموو میللەتی کورد پیرۆزکرد.
باوکی شەهید ڕێناس حوسێن، محەمەد حەسەن، گوتی: "دەوڵەتی داگیرکەری تورک هێرش دەکاتە سەر خەڵکی سڤیل، بەڵان نازانێت ئەگەر ڕێناسێک بچێت، سەدان ڕێناس دەگەڕێنەوە. ئیرادەی گەلەکەمان هەرگیز ناشکێت".