غەریب حسۆ هاوسەرۆکی پارتی یەکێتی دیموکراتیک (پەیەدە) باسی لە پرۆسەکە کرد کە بە دەستپێشخەری ڕێبەر ئاپۆ دەستی پێکردووە و بە بانگەوازی "ئاشتی و کۆمەڵگای دیموکراتیک" چووەتە قۆناغێکی نوێیەوە. حسۆ ڕایگەیاند کە بۆ ئەوەی پرۆسەی ئاشتی بەردەوام بێت، پێویستە دیوارەکانی ئیمرالی هەڵوەشێتەوە.
هەروەها غەریب حسۆ ڕایگەیاند؛ ڕێبەر ئاپۆ دەستپێشخەری بۆ ئاشتی، دیموکراسی و خوشک و برایەتی کردووە و وتی: "ڕێبەر ئاپۆ دەستپێشخەری و بانگەوازییەکی مێژوویی کردووە. بانگەوازەکەی لە هەموو جیهاندا رەنگی دایەوە. بەم بانگەوازە ڕێگا خۆش دەکات بۆ دەستپێکردنی پرۆسەیەکی نوێ و چارەسەری و بە تایبەت کۆتایی هاتنی شەڕ. هەروەها یەکسانی، خوشک و برایەتی، دیموکراسی و ئاشتی بەدوای خۆیدا دێنێت. جەوهەر و مانای بانگەوازییەکە زۆر گرنگە. بێگومان ئەم بانگەوازییە کاریگەرییەکی گەورە دروست دەکات."
'پێویستە بە دروستی لە بانگەوازە مێژووییەکە تێبگەین'
غەریب حسۆ ڕایگەیاند؛ تورکیا لە لێواری تێکچووندایە و وتی: "وەک دەزانرێت ٥٠ ساڵە شەڕ بەردەوامە. تێکۆشان و بەرخۆدان، کە بەهۆی هێرش و سیاسەتەکانی دەوڵەتی تورک کە ڕێگری لە ئاشتی دەکرد، ئاستەنگی لەسەرە و گەیشتووەتە بەرزترین ئاستی خۆی. ڕێبەر ئاپۆ لە بانگەوازییەکەیدا بە ڕوونی سەرنجی خستووتە سەر سیاسەتەکانی نکۆڵی و لەناوبردنی دەوڵەتی تورک و هۆکارەکانی پێکهێنانی پەکەکەشی ڕوونکردەوە. ئاماژەی بە دەرئەنجامەکانی ئەو سیاسەتەکانە کردووە کە لەسەر بنەمای لەناوبردنی گەلەکەی و لەناوبردنی دەرفەتەکانی ئاشتی و دیموکراسی دامەزراوە. بۆیە دەبێت ئەم بانگەوازییە مێژووییە بە شێوەیەکی دروست تێبگەین و پشتیوانی لێبکرێت. بۆ بنیاتنانی کۆمەڵگایەکی دیموکراتیک پێویستە هەمووان هەوڵی ئاشتی بدەن. بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ بانگەوازیی بۆ ئاشتی و بنیاتنانی کۆمەڵگایەکی دیموکراتیکە. بانگەوازێکە بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕ و ئاڵۆزی و قەیرانەکان لەسەر بنەمای خوشک و برایەتی."
'دیموکراتیزەبوونی تورکیا کاریگەری لەسەر سووریاش دەکات'
غەریب حسۆ ڕایگەیاند، هاوکات لەگەڵ بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆ، ئەو ئاشتی و ئارامییەی کە لە ئەنجامی ڕێککەوتنی لایەنەکان و سەرهەڵدانی پێشهاتە نوێیەکان سەرهەڵدەدات، کاریگەری لەسەر پارچەکانی دیکەی کوردستان و بە تایبەت سووریاش دەکات و وتی: "ئەگەر دەوڵەتی تورکیا هەنگاوی پێویست لە وەڵامی بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆدا بنێت، ئەوا پێشهاتە سیاسی و کۆمەڵایەتییە نوێیەکان ڕوودەدەن و هەنگاو بەرەو دیموکراتیزەکردن دەگیرێنەبەر. هەروەها کێشەکانی سووریا و عێراقیش چارەسەر دەبن. بۆیە ئێمە لە پرۆسەیەکی گرنگی مێژووییداین. ئاشتی و دیموکراسی کە لە ڕێگەی دیالۆگەوە بەدەست دێت و سوودی بۆ هەموو جیهان دەبێت.
بەهێزەوە دەتوانن ئاشتی بپارێزن
ئەگەر ئەوان لەوە بیر دەکەنەوە کە ئەم پرۆسەیە بە سەرکەوتوویی بەرەوپێش بچێت، ئەوا دەبێت گوێ لە بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆ بگرن و هەڵوێستی هاوبەش نیشان بدەن. خوشک و برایەتی گەلی کورد و تورک نوێ بکەنەوە. بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆش لە پەرلەمان بخوێنرێتەوە و پاڵپشتی و بەرگری لێبکرێت و هەروەها بانگەوازییەکەی دەوڵەتیش لە پەرلەمان بخوێنرێتەوە. پێویستە هەموو لایەک بزانن کە دەوڵەتی تورکیا دەبێت بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕ هەنگاوی پێویست بنێت و ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆی لەم بوارەدا جێبەجێ بکات.
'نەخشەڕێگایەکە بۆ ئاشتی و ئارامی سەدە'
غەریب حسۆ ئاماژەی بەوەدا کە بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆ تەنها بۆ بەرژەوەندی تورکیا نییە، بەڵکوو بۆ بەرژەوەندی هەموو جیهانە و وتی: "بانگەوازییەکە تەنها بە قازانجی گەلی باکوری کوردستان و گەلی کورد و تورکیا نییە، بەڵکوو بۆ بەرژەوەندی هەموو جیهانە. چونکە جیهان دیسان دەبینێت کە هێزی بڕیاردانی ڕێبەر ئاپۆ چەند بەهێزە. هەمووان دەبینن ڕێبەر ئاپۆ چۆن لە کێشەکان نزیک دەبێتەوە و هەڵسەنگاندنیان بۆ دەکات و چارەسەریان بۆ دەخاتە ڕوو و ئەمەش نموونەیە. ئەو شتانەی کە لەم بانگەوازییەدا باسی کردووە نەخشەڕێگای ئاشتی و ئارامی سەدەیە."
'پێشکەوتنی دیموکراسی کۆتایی بە شەڕەکە دێنێت'
غەریب حسۆ باسی لەوە شکرد کە دەبێت مەرج و دەرفەتەکانی ڕێبەر ئاپۆ بگۆڕدرێت و وتی: "دوای ئەم بانگەوازییە، پێویستە ڕێبەر ئاپۆ ئازادانە لەگەڵ هەمووان گفتوگۆ بکات و لەگەڵ گەلەکەی بکەوێتە پەیوەندییەوە و پەیام و داواکارییەکانی خۆی بگەیەنێت و ئەو کەسانە کە دەیەوێت ببێنێت بتوانن سەردانی بکەن. بۆیە پێویستە ڕێبەر ئاپۆ مافی هیوای خۆی بەکاربهێنێت و لە ڕووی جەستەییەوە ئازاد بێت. ئەگەر پرۆسەکە بەم شێوەیە بەرەوپێش بچێت، هەنگاوەکان بەرەو سەرکەوتن دەچن.
گەل خاوەندارییان لە بانگەوازییەکە کرد
غەریب حسۆ هەوڵەکانی ڕابردووی ڕێبەر ئاپۆی سەبارەت بە ئاشتی وەبیرهێنایەوە و وتی: "ڕێبەر ئاپۆ بەساڵانە بۆ بەرقەرارکردنی ئاشتی، هەنگاوی گرنگی ناوە و تێکۆشانی بەڕێوە بردووە، پەکەکەش بەگوێرەی هەنگاوەکانی ڕێبەر ئاپۆ مامەڵەی کردووە و پشتیوانی لە ئاگربەستەکانی پێشووی ڕێبەر ئاپۆ کردووە. بەڵام پرۆسەکان بەشێوەی نابەرپرسیارانە مامەڵەیان لەگەڵ کراوە و وایکردووە شەڕەکە بەردەوام بێت. بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆ خزمەت بە مرۆڤایەتی و گەلانی کورد و تورک دەکات. بۆیە گەل بە ئەرێنی پێشوازییان لە بانگەوازییە کرد. چونکوو گەل لایەنگری ئاشتییە و دەیەوێت ئاشتی بەرقەرار بێت. بۆیە پێویستە دەوڵەتی تورکیش لەم بارەوە بۆ بەدی هاتنی ئاشتی و بنیاتنانی کۆمەڵگایەکی دیموکراتیک، هەنگاوی زۆر جددی بنێت."