حەسەن برکۆ (باوکی شەهید شیلان) باسی لە خۆڕاگری و قارەمانێتی گەریلای لە چیا ئازادەکان کرد و سەرەڕای پاڵپشتی کردنی قسەکانی بەم شێوەیە دەست پێکرد: "ئەمانە کچ و کوڕانی ئێمەن کە لە چیا ئازادەکان شەڕ دەکەن، ئەوان عاشقی شەڕ و خوێن رشتن نین، عاشقی ئازادین و ئەمڕۆ بۆ بەدەستهێنانی ئازادی و یەکسانی تێکۆشان دەکەن. ئێمە هەرچەند باسی قارەمانێتییان بەکەین، ناتوانین هێشتا پێناسەی قارەمانبوونیان بدەین.
لە درێژەی قسەکانیدا، حەسەن وتی: "بۆ گەریلاکانی ئازادی هەرچییەک بکەن، بەراورد بە ماندووبوونیان کەمە و وتی، هەموو بەرخۆدان و قارەمانێتی و ئیرادەیەک کە لە کەسایەتی گەریلادا نیشان دەدرێت بەهادارە و بە نرخەوە دەبینرێت، گەریلا بوون شەرەفی گەلی کوردە و دوژمنی گەلی کورد کە ئەندامی دووەمی ناتۆیە، بەڵام لە بەرامبەر تێکۆشانی گەریلادا شکستی هێناوە. ئێمەش وەک بنەماڵەی شەهیدان تا کۆتایی لە پشتی ئازادیخوازانی گەلەکەمانداین و قەد بە تەنیا جێیان ناهێڵین و خیانەت بە شەهیدان و منداڵەکانمان ناکەین.
هەروەها ئەندامی ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدان، ئەمەل قەهرەمان، باسی له بەرخۆدانی گەریلای له هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا کرد و وتی: "له چیا ئازادەکان، سەرەڕای زەحمەتییەکان، گەریلاکانی ئازادی ڕووبەڕووی هەموو جۆره تەکنیکێکی قورسی دوژمن دەبنەوە و قەد تەسلیمبوون ناناسن هەنگاو بۆ دواوە نانین. هێز و مۆڕاڵ دەدەن بەگەل. گەریلا سەرەڕای ئەو هەموو سەختی و ئاستەنگیانە، بە تێکۆشانی بێوێنەیان لە هەموو جیهاندا دەنگیان دایەوە. چیمان پێبکرێت ئامادەین لە پێناویاندا بیکەین، چونکە ئێمە و گەریلا تەواوکەری یەکترین.
لە کۆتاییدا ئەندامی لیژنەی پەروەردەی ڕێکخراوی بنەماڵەی شەهیدان، عارف سیدۆ، وەها هەڵوێستی خۆی دەربڕی: "بەرخۆدانی گەریلا لە چیا ئازادەکان نیشاندەری، بەرخۆدانێکی مێژوویی و ئەفسانەویی بوو کە قەد نموونەیەکی وا نییە له ههموو جیهاندا. چونکە گەریلا خۆی وەک هێزێکی مرۆیی و بەرپرسیار لە بەها و ئەخلاقی کۆمەڵگا دەبینێت. بۆیە گەریلا باش دەزانێت چۆن بێ دوودڵی لەدژی دوژمن بجەنگێت و چۆن گورزی قورس لە دوژمن بدات و سەرکەوتن بۆ گەلەکەی بەدەست بهێنێت و گەلەکەی لە هەموو هێرشە داگیرکەرییەکان بپارێزێت.
عارف لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەدا کە ئەوان گەریلا وەک بوونی خۆیان دەبینن و بەم قسانە کۆتایی بە وتارەکەی هێنا: "ئێمە گەریلا وەک ڕۆح، سروشت، کەرامەت و هەبوونی خۆمان دەبینین، لە سایەی گەریلاکانماندا ئەمڕۆدا مێژووی قارەمانێتی لە سەرتاسەری کوردستاندا دەنووسرێتەوە، ئەوانەن هێز و مۆڕاڵ بە گەلی کورد دەبەخشن. ئەوان هێز و کەرامەتی ئێمەن بۆیە هەبوونی خۆمان لە بوونی گەریلادا دەبینین.