بنەماڵەی شەهیدانی منبج: لە دژی ھێرشەکان دەبین بە قەڵغان!

بنەماڵەی شەهیدانی منبج ناڕەزایەتیان بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر دەربڕی و ڕایانگەیاند: " لە دژی ئەو ھێرشانەی بۆسەر شکۆمەندی، خاک و میراتی شەھیدانمان ئەنجام دەدرێن، دەبین بە قەڵغانێکی بەهێز".

بنەماڵەی شەهیدان ناوچە جیاجیاکانی منبج، کۆبوونەوە و لە ڕاگەیەندراوێکدا، هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەریان شەرمەزار کرد و ڕایانگەیاند، دەوڵەتی تورک بە بەردەوامی هەوڵی تێکدانی ئاسایشی ناوچەکە دەدات. 
لە ڕاگەیەندراوەکەدا بنەماڵەی شەهیدان ئاماژەیان بە کۆچبەرکردنی دانیشتوانی ڕەسەن و گۆڕینی دیمۆگرافیایی ناوچەکانی عەفرین، گرێ سپی و سەرێکانی کردووە، کە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لەو ناوچانە ئەنجامی دەدات.
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا ھاتووە، دەوڵەتی تورک هێشتا پشتیوانی لە تیرۆر دەکات و مێژووەکەی پڕاوپڕە لە کۆمەڵکوژی. دەوڵەتی تورک بە هێرشکردن و روخاندنی گۆڕی شەهیدان هەموو بەها ئەخلاقییەکان و پێوەرەکانی ئاینیی ئیسلام پێشێل دەکات.
بنەماڵەی شەهیدان بێدەنگی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤیان خستە ژێر پرسیارەوە و وتیان: "ئەو کەسانەی بانگەشەی مرۆڤایەتی دەکەن بۆ ئەو تاوانانە نابینن و لە کوێن؟ ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە کوێن؟ بەسە بێدەنگی، ئێوە بە بێدەنگی خۆتان دەبنە هاوبەشی ئەو تاوانانە."
بنەماڵەی شەهیدان داوایان لە ڕایگشتی جیهان، هێزە نێونەتەوەییەکان و کەسانی خاوەن ویژدان کرد، کە رێگری لە کردەوە نامرۆڤانەی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بکەن، کە لە دژی ناوچەکانی باکووری سوریا ئەنجامی دەدات.
لە کۆتایشدا بنەماڵەی شەهیدان ئاماژەیان بەوە کرد، "ئێمەی بنەماڵەی شەهیدان قوربانیمان داوە، بۆ ئازادی و ڕزگارکردنی خاکەکەمان ھێشتاش ئامادەین قوربانی بدەین. لە دژی ئەو ھێرشانەی بۆسەر شکۆمەندی، خاک و میراتی شەھیدانمان ئەنجام دەدرێن، دەبین بە قەڵغانێکی بەهێز".
ژ.ن