'بەرخۆدان لە دژی هێرشە داگیرکارییەکان بەردەوام دەکەین'
دەستپێشخەری گەلی قامیشلۆ بەڵێنی فراوانکردنی بەرخۆدان و تێکۆشان لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک دوبارەکردەوە و بێدەنگی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و ڕێکخراوە نێونەتەوەیەکانیان شەرمەزارکرد.
دەستپێشخەری گەلی قامیشلۆ بەڵێنی فراوانکردنی بەرخۆدان و تێکۆشان لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک دوبارەکردەوە و بێدەنگی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و ڕێکخراوە نێونەتەوەیەکانیان شەرمەزارکرد.
دەستپێشخەری گەلی قامیشلۆ بە دانانی ٢ خێمەی چالاکی لە قامیشلۆ، هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیان شەرمەزارکرد.
لە خێمەکەدا وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و پانکارتی 'بەرخۆدان ژیانە' هەڵواسرابوون.
لە چالاکی گەڕەکی عەنتەریە بەناوی دەسپیشخەری گەلی قامیشلۆ، سلێمان ئەحمەد قسەیکرد و وتی: " تاوان و پێشێلکارییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە دژی گەلی ئێمە، ئەو ڕاستیەمان بۆ ئاشکرا دەکات کە دەوڵەتی داگیرکەری تورک هەرچی یاسا هەیە پێشێل دەکات و هێرشی هەموو کەسێک دەکات کە داوای ئازادی دەکات. ڕۆژئاوا پێوستی پێمانە و دەبێت بڕژێینە گۆڕەپانەکان و چالاکی ئەنجام بدەین".
'بەرخۆدان ژیانە'
هاوسەرۆکی مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدانی قامیشلۆ شەمسەخان گولۆ قسەیکرد و وتی: "بە دروشمی 'بەرخۆدان ژیانە' بەرامبەر بە هەموو جۆرە هێرش و توندیەک لە دژی ئـێمە دەوستینەوە و بەرخۆدان دەکەین. ئەمڕۆ دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە تەواوی هێزی خۆیەوە ژێرخانی هەرێمەکەی کردوە بە ئامانج".
یەکێک لە فەرماندەکانی مەجلیسی سوپای قامیشلۆ، محەمەد زێدان قسەیکرد و وتی: "کاتێک هێزەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دامەزرا تەنها لەدژی گروپی تیرۆرستی شەڕی دەکرد، ئاسایش و سەقامگیری هەرێمی پێکهێنا".
چالاکیەکە بەخوێندنەوەی ڕاگەیاندراوی هێڵی دەسپێشخەریی گەلی قامیشلۆ کۆتایهات. ئەندامی دەستپێشخەری گەلی قامیشلۆ و ئەندامی تەڤ- دەم عەبد ئیبراهیم ڕاگەیاندراوەکەی خوێندەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا گوترا، گەلی قامیشلۆ بڕیاڕی بەرخۆدان و هەڵوێستی لە دژی دەوڵەتی داگیرکەری تورکی داوە و دەبێ بەم چالاکیانە هێرشەکان شەرمەزاربکەین و دەنگمان بگەیەنینە هەموو شوێنێک.
چالاکیەکە بە دروشمی "بەرخۆدان ژیانە"، "بژی بەرخۆدانی قامیشلۆ"، "بێ سەرۆک ژیان نابێ" کۆتایهات.