بەرخۆدانی سێمالکا: پەدەکە رووی راستەقینەی خۆی پیشاندا

چالاکی سێمالکا ٧١ رۆژە بەردەوامە. سۆزێ قامشلۆ هاوسەرۆکی دەستەی پاراستن لە چالاکیەکەدا قسەی کرد و پشتگیری لە بەرخۆدانی گەریلا دووپاتکردەوە.

 

چالاکی ئەنجومەنی ماڵباتی شەهیدانی هەرێمی جزیر کە لە دەروازەی سنوری سێمالکا بۆ رادەستکردنی تەرمی ئەو گەریلایانەی کە لەلایەن پەدەکەوە شەهیدکران رۆژی ٥ی تشرینی یەکەم دەستیپێکرد و ٧١ رۆژە بەردەوامە.

ئەمڕۆ بە دەیان ئەندامی دەستەی پاراستنی هەرێمی جزیر بەشداریان لە چالاکیەکەدا کرد. چالاکی بە ڕێپێوان دەستیپێکرد. چالاکوانان دواتر بەرەو سنوری باشوری کوردستان ڕێپێوانیان ئەنجامدا و دروشمی 'شەهید نامرن' و 'بمرێت خیانەت'-یان وتەوە.

'پەدەکە رووی راستەقینەی خۆی پیشان دەدات'

ئەندامانی دەستەی پاراستن لەسەر سنور کۆبونەوە و بۆ رۆژنامەنوسان قسەیان کرد. سۆزێ قامشلۆ هاوسەرۆکی دەستەی پاراستنی هەرێمی جزری قسەی کرد و پشتگیری دەستەی پاراستنی بۆ بەرخۆدانی گەریلا دووپات کردەوە.

سۆزێ قامشلۆ چالاکیەکەی قامشلۆی وەک 'چالاکی شکۆ' پێناسە کرد و باسی هێرشی پەدەکەی کرد لە خەلیفان لەدژی هێزەکانی گەریلا و وتی، " ئەم جۆرە هێرشانە بێگۆمان پێشتریش ئەنجامدراون. پەدەکە وەک جاران، ئێستاش رووی ڕاستەقینەی خۆی پیشان دەدات لە هێرشی دژی گەریلا و باکور و رۆژهەڵاتی سوریا. ئەم هێرشانە بێویژدانی و بێئەخلاقیە."

'گەل خاوەنداری لە شۆڕش دەکات'

سۆزێ قامشلۆ وتیشی، " خەڵکی رۆژئاوای کوردستان ٢ مانگە بەرخۆدان دەکات. لە سەنگەرەکان لەگەڵ شەڕڤانان بەرخۆدان دەکات. هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و پەدەکەی هاوکاری پوچەڵ دەکاتەوە. بەرخۆدانی گەریلا هەموو پلانەکای پەدەکەی تێکشکاند. بەرخۆدانی گەریلا کاریگەری لەسەر تێکۆشانی گەلانی عەرەب، کورد و سوریانی دەکات و گەلانی جیهان خاوەنداری لە شۆڕشی رۆژئاوا دەکەن."

بانگەوازی بۆ خاوەنداریکردن لە بەرخۆدانی گەریلا

سۆزێ قامشلۆ باسی ئەوەشی کرد کە پێویستە خاوەنداری لە بەرخۆدانی گەل بکرێت، خاوەنداریکردن لە بەرخۆدانی گەل و گەریلا خاوەنداریە لە مرۆڤایەتی. پێویستە گەلانی کورد، عەرەب و سوریانی خاوەنداری لە بەهاکانیان بکەن."

دواتر چالاکوانان دروشمی ' بژی بەرخۆدانی گەریلا'، 'بژی بەرخۆدانی رۆژئاوا'، ' بژی بەرخۆدانی دایکانی ئاشتی'-یان وتەوە.

ئەندامانی دەستەی پاراستن دواتر لەگەڵ چالاکوانان کۆبونەوە.

ف.ق