ڕێبەرێتی، شەهید و شەڕڤانانی ئەم شۆڕشە پیرۆزە
عەزیز محمد باسی لەوەکرد؛ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ڕۆژئاوا و گەل بەهایەکی پیرۆزە و وتی: "ڕێبەرێتی، شەهید، شەڕڤان، گەل و خاکی ئەم شۆڕشە پیرۆزە".
عەزیز محمد باسی لەوەکرد؛ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ڕۆژئاوا و گەل بەهایەکی پیرۆزە و وتی: "ڕێبەرێتی، شەهید، شەڕڤان، گەل و خاکی ئەم شۆڕشە پیرۆزە".
عەزیز محمەد کە لە ساڵی ١٩٩٥ چاوی بە ڕێبەری گەلی کورد کەوتبوو، بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەیکرد و وتی: " ڕێبەرێتی، شەهید، شەڕڤان، گەل و خاکی ئەم شۆڕشە پیرۆزە. ڕێبەرێتی بەهایی پیرۆزی ئەم شۆڕش و گەلەیە. خەباتی ڕێبەر ئاپۆ لە بیرناکرێت، هەموو کەسێک بە پێی دەرفەتی خۆی دەبێت سەفەربەرببێت و هەستێتە سەرپێ".
عەزیز محمەدی تەمەن ٦١ ساڵ، لە قامیشلۆ باوکی ٧ منداڵە. کوڕەکەی دۆگان ئەزیز لە هەڵمەتی ڕزگارکردنی مەنبج لە ٢٢ی ئابی ٢٠١٦ دا شەهید بوو. عەزیز محمد لەو کاتەدا لە ناو هێزەکانی ئاسایشدا بوو لەگەڵ کۆڕەکەی خۆیدا لە هەمان سەنگەردا لە دژی چەتەکانی داعشدا شەڕییان دەکرد. وە براکەی محمەد ئەحمەد (خەبات) لە ساڵی ١٩٩٤ لەناو ڕیزەکانی پەکەکەدا شەهیدبووە.
'گەلی گەیاندە گۆڕەپانی ڕێبەرێتی'
عەزیز ئاماژەی بەوەدا لە نێوان ساڵی ١٩٨٠ بۆ ١٩٨٦ لە شام کرێکاربوو، لە ساڵی ١٩٨٣دا ئاشنای پەکەکە بووە و وتی: "لە ساڵی ١٩٨٣ هەڤاڵ ڕەحمان کۆرکماز (سەلیم)م ناسی. لە ڕێگەی هەڤاڵ سەلیمەوە ئاشنایی پەکەکە بووم. لە ساڵی ١٩٤دا بۆ هەڵەنگاوی ١٥ی ئاب نامیلەکەم بڵاوکردەوە. لە ساڵی ١٩٨٨دا بۆ کۆکردنەوەی گەل بردنیان بۆ گۆڕەپانی ڕێبەرێتی بۆ نەورۆز من ئۆتۆمبیلم ئامادە دەکرد. لەو نەو رۆزەدا لە هێرشی ڕژێم کەسێک گیانی لەدەستدا. قۆناغێکی زۆر ئاڵۆزبوو، گوشاری ڕژێم زیاتر دەبوو. هەڤاڵ هەمزە (حەسەن بینداڵ) لە دوای هێرشەکەی ڕژێمەوە لەگەڵ گەلدا چاوپێکەتنێکی ئەنجام دابوو. هەوڵی دا باسی حەقیقەیی ڕژێم بکات و وتبووی؛ بەبێ بەرخۆدان سەرکەتن بەدەستنایەت".
چاوپێکەتن لە ١٥ی ئابی ١٩٩٥دا
عەزیز محمەد ڕایگەیاند تامەزرۆی بینی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بوم و وتی: "هەمیشە پێداگریم لە هاوڕێکانم دەکر کە بمنێرنە لای ڕێبەڕێتی، پێشتر لە ڕێگەیی خوێندنەوە و ئەو نامیلکانەی بڵاوم دەکرد، هەندێک ئاشنایەتیم لەسەر ڕێبەرێتی هەبوو. بەڵام بینینی زۆر جیاوازتربوو. ١٩٩٥دا بۆ بینینی ڕێبەرێتی ڕۆشتمە شام. لە کانتۆنی جزیرە ژمارەمان ٥٢ کەس بوو هەرچەندە ژمارەشمان زۆربوو. گفتوگۆی من لە پێشدا ئەنجام نەدرا. بەڵام ٥ کاتژمێر قسەیکرد، ئەو پرسیارانەی لە ڕێبەرێتی دەکران هەر لە بیرمدا زیندوە. هەڤاڵێکی وڵاتپارێز پرسی 'بۆچی هاوکاری ماددی لە پەدەکە وەرنگارن؟' ڕێبەرێتیش وتی 'گەر ئەوان هاوکاریین ئەوێ ئێمە پێیان دەبەخشین، بەڵام بە هیوام نەبنە کۆسپ و دژبەرمان' دوای ئەم دیدار دنیا بۆ من جۆرێکی تربوو. دەستپێکێکی نوێ بوو، ئەوەم هەستپێکرد کە هێزی ڕێبەرێتی هەموو جیهان تێردەکات".
تیۆر و پراکتیکی پەکەکە یەکێکن
عەزیز محمەد لە درێژەی قسەکانیدا وتی: "پێش ناسینی ڕبەرێتی و پەکەکە، ژیانی کورد ئاسایی و بێ مانا بوو. ناوەڕۆکێکی قسەکان هەموو بەتاڵ بوو. تەنها کات بەڕێکردن بوو. پێشتر ئاشنای چەند حزبێک بووم لە ڕۆژئاوادا، هەموویان بێ کاریگەربوون، تیۆر و پراکتیکان وەک یەک نەبوو. بەڵام قسە و پراکتیکی پەکەکە یەک شبوو. ئەگەر ڕەفتار و کرداری هەڤاڵ سەلیم یەک شت نەبووایە، ئەوە چۆن کاریگەری لەسەرم دروستدەکرد؟ قسە و ڕفتارەکانی هەڤاڵ سەلیم کاریگەری لەسەرم دروستکرد و لە بیرکردنەوەمدا جێگیربوو. لەبەر ئەم هۆکارە هەڤاڵم قەبووڵکرد".
پەکەکە بە کردەوە مەزن بوو
عەزیز محمەد سەرەنجی خستە سەر دەسپێکی پیلانگێڕی نێونەتەوەی ١٩٩٨ و وتی: "دەرکردنی ڕێبەرێتی لە سوریا زۆر بە ئازاربوو، بەڵام دەمانزانی لە ڕووی ڕێکخستن و باوەڕدارییەوە پەکەکە وەک ڕێکخستنەکانی تر نەبوو. کاتێک دوژمن ڕێبەرێتی دیلکرد دەمانزانی پەکەکە بەردەوامی دەبێت. لای هەموو کەسێک ئاشکرابوو ساڵ بە ساڵ لە هەموو گۆڕەپانەکاندا سەرکەوتن بەدەست دەهێنێت و هەرڕۆژە و هەنگاوێک بەرەوە پێشەوە دەچێت. دوژمن وای بیردەکردەوە بە گرتنی ڕێبەرێتی پەکەکەش دەکەوێت و تەسلیم دەبن و دەست لە دۆزی ڕەوایان بەردەدەن. پەکەکە بە ئایدۆلۆژیا و فەلسەفەوە دەستیپێکرد. پەکەکە بە کردەوە مەزن بوو. گەر ڕێبەرێتی لە ڕووی جەستیەوە ئازاد ببوایە، ئەوە زۆر زیاتر بەهێز دەبووین. بەڵام پەکەکە هەتا بێت مەزنتر دەبێت و لەناو ناچێت".
هەموو شتێکی ئەم شۆڕشە پیرۆزە
عەزیز ئەوەی دەستنیشانکرد؛ شۆڕشی ڕۆژئاوا خاوەنی بەهای پیرۆزە و وتی: "ڕێبەرێتی، شەهیدان، گەل و خاکی ئەم شۆڕشە پیرۆزە. ڕێبەرێتی بەهای پیرۆزی ئەم شۆڕش و گەلەیە. لە مێژودا ڕێبەر دروستبوون. ڕێبەرێتی ڕێبەرێکی مێژوویە. شیکردنەوەکانی هەموو کاتێک کاریگەرن، ئەگەر ڕێبەرێتی نەبووایە باشوری کوردستانیش نەدەبوو. شتێک نەدەبوو بە ناوی کورد و کوردستانەوە. هەنگاوی پەکەکە هەنگاوێکی مێژووی گەلی کوردە. گەلێکی لە ژێر کۆنکرێتەوە زیندوکردەوە. خەباتی ڕێبەرێتی لە بیرناکرێت، هەموو کەسێک بەپێی دەرفەتی خۆی دەبێت خەبات بکات. دەبێت پیالانگێری ١٥ی شوبات شەرمەزاربکرێت. خواستیان بوو لە کەسێتی ڕێبەردا گەلی کورد لەناوبەرن، بەڵام نەگەشتن بەم ئەنجامە".