بزووتنەوەی هیلالی زێڕین: پێکەوە دژی دەوڵەتی تورک دەوەستینەوە
بزووتنەوەی هیلالی زێڕینی کلتوری ژنانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا هێرشە لەشکرکێشییەکانی دەوڵەتی تورکی شەرمەزار کرد و رایگەیاند، پێکەوە بەرەنگاری لەشکرکێشییەکە دەبینەوە.
بزووتنەوەی هیلالی زێڕینی کلتوری ژنانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا هێرشە لەشکرکێشییەکانی دەوڵەتی تورکی شەرمەزار کرد و رایگەیاند، پێکەوە بەرەنگاری لەشکرکێشییەکە دەبینەوە.
بزووتنەوەی هیلالی زێڕینی کلتوری ژنانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا هێرشە بەردەوامەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکی بۆ سەر ناوچەکانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا شەرمەزار کرد و رەخنەی لە بێدەنگی نێودەوڵەتی گرت.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە؛
"تا کەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەخەوێت و ڕێکخراوی مافی مرۆڤ و نەتەوە یەکگرتووەکان لە دۆخی ئێستا و پێشێلکارییەکانی دژ بە مافی مرۆڤ لە جیهانی بێدەنگ دەبن؟
بە تایبەت دوای گەشەسەندنی گەورەی دیجیتاڵ میدیا و لایەنێک نەبوو پێشێلکارییە مرۆییەکان و دەستێوەردانی دەوڵەتی تورک بە سەرکردایەتی ئەردۆغان و ئاکەپە لە سووریا بە گشتی و لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە تایبەتی تۆمار بکات. حکومەتی تورک لەدژی منداڵان و ژنان و بەساڵاچووان فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بەکاردەهێنێت.
ئامانجی دەوڵەتی داگیرکەری تورک رێگریکردنە لە سەقامگیری، درێژکردنەوەی تەمەنی رێکخراوە تیرۆریستییەکانی وەک داعش و هاوپەیمانەکانیەتی، دوای ئەوەی یەپەژە و یەپەگە و هەسەدە پلانی ناسەقامگیری ئەوانی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری سووریا و رۆژهەڵاتی سووریا تێکشکاند.
هەمووان پەیوەندی بەهێزی نێوان ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان و ئەردۆغان دەزانن. هەموو جۆرە پاڵپشتییەک دەکات بۆ گەڕاندنەوەی خەونەکەی بۆ دەسەڵاتی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی نوێ. با ئەردۆغان و هەموو چەتە و لایەنگرانی بزانن ئێمە پشتگیری گەلەکەمان دەکەین و بەرەنگاری هەوڵەکانیان دەبینەوە کە هەوڵیان داگیرکردنی ناوچەککانمان و بۆ گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچەکەیە، وەک ئەوەی لە عەفرین و سەرێکانی و گیرێ سپی و ناوچەکانی تر دەیکەن.
ئێمە بە توندی ئیدانەی ئەو پێشێلکاری و تاوانانە دەکەین کە حکومەتی ئاکەپە بە سەرۆکایەتی ئەردۆغان لە دژی ناوچە ئارامەکانمان ئەنجامی داوە، هەروەها بێدەنگی نێودەوڵەتی دژی ئەو کردەوانە شەرمەزار دەکەین.
داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوی مافی مرۆڤ و هەموو هێز و ڕێکخراوەکانی پەیوەست بە مافی مرۆڤ دەکەین کە لە بەرامبەر ئەرکە ئەخلاقی و مێژووییەکانیاندا بێدەنگ نەبن و پاڵپشتی حکومەتی تورک و بەکرێگیراوەکانی نەکەن، بۆ ئەوەی کارەسات بەسەر ناوچەکانماندا ڕوونەدات. بەهۆی ئەوەوە کاریگەریی گشتی لەسەر دۆخی سوریا دەبێت.
داوا دەکەین لەبەرانبەر فڕۆکە جەنگییەکان و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورک ئاسمانی ناوچەکە دابخرێت و کۆتایی بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بهێنرێت”.
ف.ق