چالاکوانێکی سوەیدا بۆ گەلی کورد: با یەکبگرین

چالاکوانی سیاسی مەروان حەمزە لە پارێزگای سوەیدا وتی: ئۆپۆزسیۆنی سوریا شکستی خۆی لە هەموو ڕوویەکەوە نیشان داوە، داوا لە هەموو کوردێکی ئازادیخواز لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەکەین، پشتیوانی لە شۆڕشەکەمان بکەن و یکبگرین.

ماوەی چەند ڕۆژێکە لە پارێزگای سوەیدا ناڕەزایەتی و خۆپێشاندان لە دژی ڕژێمی سوریا بەڕێوەدەچن. هەروەها دوکان و دامودەزگا گشتییەکان دەستیان بە مانگرتن کردووە. مەروان حەمزە چالاکوانیی سیاسی، سەبارەت بە پێشهاتەکانی ئەم دواییەی سوەیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات ANF)) قسەی کرد.

مەروان حەمزە ڕایگەیاند، کە ئەم خۆپیشاندانە ناڕەزایەتیانەی سوەیدا چووەتە هەفتەی دووەمەوە و وتی: "ژنان، خوێندکارانی زانکۆ، شێخەکانی عەشیرەتەکان و هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگا بەشداریان کردووە. لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا خوشک و براکانی بەدەویشمان لە عەشیرەتەکانی باشوور لەگەڵ ئێمە بەشداری ئەو ناڕەزایەتیانە بوون، ئەم ناڕەزایەتیانە دوای بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە لایەن ڕژێمەوە دەستی پێکرد، لە ئەنجامدا نرخی هەموو کەل و پەلێک بەرز بووەوە، و هاووڵاتیان ناتوانن بەم نرخانەی کە دانراون بژێوی خۆیان دابین بکەن.

مەروان ڕایگەیاند، ئەگەر ئەم ڕژێمە ٪١٥ی داهاتی نەوتی وڵاتی بۆ بەرژەوەندی گەلەکەی خەرج بکردایە، بە بەراورد لەگەڵ وڵاتانی کەنداو باشتر دەژیاین و وتی: ڕژێمی سوریا پێداگری لەسەر ئەوە دەکات کە ئێمە لە هەژاریدا بژین و وەک کۆیلە مامەڵەمان لەگەڵ دەکات. ئەو شۆڕشەی لە ساڵی ٢٠١١ دەستی پێکرد و هێشتا بەردەوامە، لە سەرەتادا سوەیدا وەک یەکێک لە شارە گرنگەکانی شۆڕش جێگەی خۆی کردەوە و ئێستاش هەرگیز ناوەستین تا دەگەینە ئامانجەکەمان.

لە کۆتایی قسەکانیدا، چالاکوانی سیاسی مەروان حەمزە، ڕایگەیاند کە ئەم خۆپیشاندانانە بەردەوام دەبن تا ڕژێمی سوریا لەناو دەچێت. دوێنێ

چالاکوانان چوونەتە سەر لقی حزبی بەعس و سەرجەم کارمەندەکانیان دەرکرد و بەتەواوی دەستیان بەسەر لقەکەدا گرت. هەروەها هەموو لقەکانی حیزب لە هەموو گوندەکاندا داخران، و حزبی بەعس لە سوەیدا کۆتایی هات.

کاتێک ئەم دەسەڵاتە دەڕووخێت و ژیانی سیاسی گەرایەوە دۆخی ئاسای خۆی  هەموو حزبە بەعسییەکان دەگەڕێنەوە وەک حزبێکی دوور لە دەسەڵات پێشوازییان لێدەکەین. ئێمە باوەڕمان بە خەباتی دیمۆکراتیک  هەیە، باوەڕمان بە کاری دامودەزگاکان هەیە و باوەڕمان بە ئازادی هەمووان هەیە و نامانەوێت پارێزگای سوەیدا  لە سوریا جیابکەینەوە، سوەیدا بەشێکە لە سوریا. ئەگەر ڕژێمی سوریاش بڕووخێت، ئێمە قبووڵ ناکەین کە لایەنە سیاسییەکانی وەک ئۆپۆزسیۆنی سوریا بێن نوێنەرایەتیمان بکەن. ئۆپۆزسیۆنی سوریا شکستی خۆی لە هەموو ڕوویەکەوە نیشان دا. هەروەها بانگەوازێکمان هەیە بۆ هەموو ئازادیخوازێکی کورد لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا پاڵپشتی شۆڕشەکەمان بکەن و یکبگرین.

هـ . ب