چالاکی سێمالکا بۆ رادەستکردنی تەرمی گەریلاکانی ئازادی کە پەدەکە شەهیدی کردوون بەردەوامە

چالاکی خانەوادەی شەهیدان لە دەروازەی سێمالکا بۆ وەرگرتنی تەرمی گەریلاکانی هەپەگە کە لە بۆسەی پەدەکەدا شەهید بوون، ٧٠ رۆژە بەردەوامە.

هێزەکانی تایبەتی پەدەکە لە ناوچەی خەلیفان لە ٢٨ – ٢٩ی تەموزدا بۆسەیان لەبەردەم گەریلاکانی هەپەگەدا دانا. لە بۆسەکەدا ٥ گەریلای هەپەگە شەهید بوون، گەریلایەک بریندار بوو و ٢ گەریلاش رزگاریان بوو. هێزەکانی پەدەکە دەستیان بەسەر تەرمەکاندا گرتووە.

بۆ وەرگرتنی تەرمی گەریلاکانی هەپەگە لە دەروازەی سێمالکا دەست بە چالاکی کرابوو و چالاکیەکە ٧٠ رۆژە بەردەوامە.

ئەندامانی ئەنجومەنی ناوچەی شارکی قامشلۆ چالاکیەکەیان لە گروپی عامودێ وەرگرتەوە کە ٣ رۆژ بوو دەستیان بە چالاکی کردبوو.

لەسەر ناوی گروپی قامشلۆ وتەبێژی کۆنگرەی ستار لە قامشلۆ قسەی کرد و وتی، "٧٠ رۆژە ئێمە بۆ وەرگرتنی تەرمی گەریلاکان کە لە دەستی پەدەکەدان لە چالاکیداین. ١٠ی کانونی یەکەم رۆژی مافەکانی مرۆڤە و بەم بۆنەیەوە بانگەوازی دەکەین، کوا پارێزەرانی مافی مرۆڤ لەکوێن؟ ئێمە بانگەوازی لە هەموو پارێزوانەکانی مافەکانی مرۆڤ دەکەین کە هەڵوێستی راست پیشان بدەن."

هەروەها بانگەوازی ئاڕاستەی پەدەکە کرد و وتی، "ئێدی بەسە و رایگەیاند، تێکۆشانی خۆمان بەردەوامی پێدەدەین و شۆڕشی رۆژئاوا دەگاتە سەرکەوتن.

ف.ق