چالاکی ئێشکگری لە ڕۆژی ٩هەمینیدا بەردەوامە
چالاکی ئێشکگری لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتاکانی ٩ ڕۆژە بە مۆراڵی بەرزی گەلەوە لە بەنداوی تشرین بەردەوامە.
چالاکی ئێشکگری لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتاکانی ٩ ڕۆژە بە مۆراڵی بەرزی گەلەوە لە بەنداوی تشرین بەردەوامە.
لە دوای ڕاگەیاندی سەفەربەری گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە دژی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی لە بەنداوی تشرین دەستییان بە چالاکی ئێشکگری کردووە و چالاکییەکە ماوەی ٩ ڕۆژە بەردەوامە.
لەگەڵ بەردەوامی چالاکییەکەدا دەوڵەتی تورک بەشێوەیەکی دڕندانە لە ئاسمان و زەمینەوە هێرش دەکاتە سەر چالاکییەکە، لە ئەنجامی هێرشەکاندا چەندین کەس شەهید و برینداربوون.
وێڕای بەردەوامی هێرشەکان گەل بەوپەڕی مۆراڵ بەرزییەوە لە چالاکییەکەیان بەردەوامن و پەیامی پاراستنی بەنداوی تشرین دەدەن.