چالاکییەکانی ٨ ی ئادار لە کۆبانێ و حەلەب
لە کۆبانێ و حەلەب چالاکی جۆراوجۆر بەبۆنەی ٨ ی ئادار ڕۆژی جیهانیی ژنانی کرێکارەوە بەڕێوەچوون.
لە کۆبانێ و حەلەب چالاکی جۆراوجۆر بەبۆنەی ٨ ی ئادار ڕۆژی جیهانیی ژنانی کرێکارەوە بەڕێوەچوون.
هەزاران ژنی کانتۆنی فورات بەبۆنەی ٨ ی ئادارەوە، ئاهەنگیان گێڕا.
لە ئاهەنگەکەدا نرخاندنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەربارەی ژنان و ڕۆڵیان لە مێژوودا بیسترا.
پاشان وتەبێژی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار قسەی کرد، ڕایگەیاند ژنان بە پێشەنگایەتی تەڤگەری ڕزگاریی کوردستان هەنگاوی مێژووییان بۆ مسۆگەرکردنی ئازادی خۆیان هاویشتووە، گوتی: "بێگومان تێگەیشتن لە گرنگی ئەم ڕۆژە بە خوێندنەوەی ڕامانەکانی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان و تێکۆشانی وی بۆ ئازادی ژنان و جڤاک دەبێت".
بەڕێوەبەری مەجلیسی ژنانی بنەماڵەی شەهیدانی کانتۆنی فورات، عایشە ئەفەندی ڕایگەیاند سەرەڕای ئازارە مەزنەکان بڕوامان وایە ژنان ڕۆڵی مێژوویی خۆیان دەگەڕێننەوە، ئەمەش پێویست دەکات لە بواری سەربازی و سیاسی و دیپلۆماسی و جڤاکی فیداکاری مەزن ئەنجام بدرێت.
پاشان چالاکییەکە بە گۆرانی و شانۆ و هەڵپەڕکێ بەردەوام بوو.
حەلەب
لە گەڕەکی شێخ مەقسوودی حەلەب بە بەشداری سەدان کەس و نوێنەری پارتی گەل و پارتی نەتەوەیی جڤاکی سوریا و چەندین پارت چالاکییەک بەڕێوەچوو.
ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار فەهیمە حەمۆ گوتی: "تێکۆشانی ژنانی کورد و ژنانی ڕۆژهەڵاتی ناوین لەسایەی ڕێبەری نەتەوەیی و هاوڕێی ژنانی ئازاد عەبدوڵا ئۆجالان پێش دەکەوێت".
فەرماندەی یەپەژە ئەکین توڵهەڵدان ڕایگەیاند ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ئازادی ژنان و بونیادنانی جڤاکی دیموکراتیک تێدەکۆشێت و داوای پتەوکردنی تێکۆشانی کرد بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.
ئاهەنگەکە بە گۆرانی و هەڵپەڕکێ بەردەوام بوو.