چه‌ته‌كانی داعش پاش ده‌ستوه‌ردانی ده‌وڵه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا له ساڵی ٢٠٠٣ لە عێراق بووه هۆی رووخانی دیكتاتۆریی سه‌دام حسێن، سه‌ریانهه‌ڵدا. ده‌خوازرا له ساڵی ٢٠١٣ له سوریا ئه‌و چه‌تانه بكه‌نه 'ده‌سه‌ڵاتدار'. شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه، یه‌په‌ژه و قه‌سه‌ده له دژی داعش تیكۆشان و بوونه به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م ئه‌و به‌ڵایه‌ی سه‌ر مرۆڤایه‌تی، به‌ڵام چه‌ته‌كانی داعش ئێستا له‌سه‌ر ناوچه‌كه و گه‌لانی باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا بوونەتە به‌ڵا.
داعش كه ساڵی ٢٠٠٣ سه‌ریهه‌ڵدا و له ساڵی ٢٠١٣ له سوریا چالاك بوو، دوای ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی فڕۆكه‌خانه‌ی مینغ ده‌ستی به هەڵگرتنی هه‌نگاوه‌كانی كرد.
فڕۆكه‌خانه‌ی مینغ له سێ گۆشه‌ی ئه‌عزاز، عه‌فرین و حه‌ڵه‌بدایە. ساڵێك به‌ر له‌وه‌ی بكه‌وێته ده‌ست چه‌ته‌كانی داعش، له‌لایه‌ن گروپێك به ناوی سوپای سوریای ئازاده‌وه داگیركرابوو، كه ئه‌و گروپه ساڵی ٢٠١٣ ناوی خۆی بۆ به‌ره‌ی ئیسلامی گۆڕی. چه‌ته‌كانی داعش دوای ئه‌وه‌ی ده‌ستیان به‌سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی مینغ دا گرت، وێڕای به‌ره‌ی نوسره و چه‌ندین گروپی دیكه كه به‌یعه‌تیان پێدابوون، زۆر شوێنی تریشیان داگیركرد.
هێرشه‌كانی سه‌ر موسڵ، شه‌نگال و كۆبانێ
داعش له‌لایه‌ن زۆر هێزی نێونەتەوەییەوە به نهێنی پشتگیری ده‌كرا، له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی تورك و ته‌یب ئه‌ردۆغانیشیه‌وه به ئاشكرا پشتیوانیی لێده‌كرا، هه‌نگاو به هه‌نگاو ته‌واوی ناوچه‌كه‌ی داگیركرد. چه‌ته‌كانی داعش روویان له كوردان و گه‌لانی باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا كرد و ویستیان گۆڕه‌پانه‌كانی شۆڕش داگیر بكه‌ن. دوای ئه‌و هێرشه گه‌ورانه له عێراق موسڵ، تكریت، ته‌له‌عفه‌ر و شه‌نگال-یان خسته ژێر ده‌ستی خۆیان. چه‌ته‌كانی داعش دوابه‌دوای داگیركردنی مه‌خمور له هه‌ولێر نزیكبوونه‌وه و ده‌ستیشیان به‌سه‌ر ناوچه‌كانی ره‌بیعه و زوماردا گرت.
چه‌ته‌كانی داعش له عه‌ین عیساش باره‌گای لیوای سوپای سوریایان كۆنتڕۆڵكرد و ده‌ستیان به‌سه‌ر چه‌كه‌كاندا گرت و له ١٣ی ئه‌یلولی ٢٠١٤دا هێرشیان كرده سه‌ر كۆبانێ، كه شۆڕشی باكور- رۆژهه‌ڵاتی سوریا و رۆژئاوا له‌وێوه ده‌ستیپێكردبوو. ئامانجی ئه‌و په‌لاماره‌ش ئه‌وه‌بوو، كه له‌و شوێنه‌وه‌ی شۆڕشه‌كه ده‌ستیپێكردبوو، هه‌ر له‌وێ له‌ناوی ببه‌ن.
له ئه‌نجامی به‌رخۆدانێکی سه‌خت و مێژوویی له ٢٧ی كانونی دووه‌می ٢٠١٥دادا چه‌ته‌كانی داعش له لایه‌ن شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه‌وه له كۆبانێ تێك‌شكێنران. ئه‌وه‌ش له هه‌مان كاتدا بووه سه‌ره‌تای كه‌وتنه‌لێژیی گڵۆڵه‌ی داعش و تێکشکاندنی.
ئەو قۆناغه، کە به كۆبانێوه ده‌ستیپێكرد، به ده‌رپه‌ڕاندنی داعش له ناوچه‌كانی گرێ سپی، ته‌بقا، هۆل و شه‌دادێ به‌رده‌وام بوو.
چه‌ته‌كانی داعش له ساڵی ٢٠١٧دا له ره‌قای 'پایته‌ختی خه‌لافه‌ت' ده‌رپه‌ڕێنران و ته‌نیا دێره‌زوریان به‌ده‌سته‌وه‌مایه‌وه.
ساڵی ٢٠١٩ شدا و له ئه‌نجامی تێكۆشان و به‌رخۆدانی درێژخایه‌ندا چه‌ته‌كانی داعش له باغۆز ده‌ركران و به‌و جۆره‌ش كۆتایی به باڵاده‌ستیی سه‌ربازیی داعش له‌سه‌ر زه‌وی هێنرا.
ده‌یان هه‌زار چه‌تەی خەڵکی ٤٦ وڵات خۆیان راده‌ست كرد، به‌ڵام...
قه‌سه‌ده، یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه به پێشكه‌شكردنی هه‌زاران شه‌هید كۆتاییان به باڵاده‌ستیی خاك و سه‌ربازیی داعش هێنا. نزیكه‌ی ١٢ هه‌زار چه‌ته‌ی داعش و ٧٠ هه‌زار كه‌س له ژن و منداڵه‌كانیان خۆیان به‌ده‌سته‌وه‌دا.
ده‌ركه‌وت ئه‌و چه‌تانه‌ی داعش كه خۆیان به‌ده‌سته‌وه‌دابوو، خه‌ڵكی ٤٦ وڵاتن. هاوسه‌ر و منداڵه‌كانیان له كامپه‌كان نیشته‌جێكران.
له باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا گرتووخانه بۆ چه‌كدارانی داعش ئاماده‌كرا.
خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا بۆ دادگاییكردنی چه‌ته‌كانی داعش بانگه‌وازی ئاراسته‌ی هێزه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان كرد. داوا له‌و وڵاتانه‌كرا، كه هاوڵاتیانیان له ناو داعشدان، هاوڵاتییه‌كانیان وه‌ربگرنه‌وه و دادگاییان بكه‌ن. یان له دادگایه‌كی نێونه‌ته‌وه‌یی له باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا به شێوه‌ی به‌كۆمه‌ڵ چه‌ته‌كانی داعش دادگایی بكرێن.
هێزه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان تائێستا وه‌ڵامی ئه‌و داواكاریانه‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریایان نه‌داوه‌ته‌وه. وێڕای وه‌ڵامنه‌دانه‌وه‌ی ئه‌و بانگه‌وازه، هه‌ندێك وڵات مافی هاوڵاتیبوونیان له چه‌ته‌كانی داعش سه‌نده‌وه. بۆ ئه‌وه‌ش كه بتوانرێت له باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا دادگایی بكرێن، هیچ هه‌نگاوێك نه‌نرا. كێشه‌كه ته‌نیا ئه‌و ١٢ هه‌زار چه‌ته دیلکراوە نین. وێڕای ئه‌وانە، كێشه‌ی زۆر گه‌وره ٧٠ هه‌زار ژن و منداڵی چه‌ته‌كانی داعشن.
هاوسه‌ر و منداڵانی چه‌ته‌كانی داعش له دو كه‌مپی باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریادا راگیراون. یه‌كێك له‌و كه‌مپانه كه‌مپی هۆله. ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و كه‌مپه‌دان نزیكه‌ی ٦٠ هه‌زار كه‌سن. ئه‌وه‌ی تریان كه‌مپی رۆژه له لای دێرك. له‌و كه‌مپه‌شدا نزیكه‌ی ٢ هه‌زار ژن و منداڵی چه‌ته‌كانی داعش راگیراون. ئه‌و كه‌مپانه وه‌ك بۆمبكیان لێهاتووه.
له ساڵانی ٢٠١٨ و ٢٠١٩دا هەندێک ژن و منداڵانی داعش راده‌ستی وه‌ڵاته‌كانیان كرانه‌وه
سه‌رباری زۆر بانگه‌وازی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریاش ژماره‌ی ئه‌و هاوسه‌ر و منداڵانه‌ی چه‌ته‌كانی داعش، كه له‌لایه‌ن وڵاته‌كانیانه‌وه وه‌رگیراونه‌ته‌وه، ناگاته ریژه‌ی له‌سه‌دا دووی كۆی گشتییان.
هاوسه‌ر و منداڵانی چه‌ته‌كانی داعش كه له ساڵانی ٢٠١٨ و ٢٠١٩دا راه‌ستی وڵاتان كراونه‌ته‌وه به‌م جۆره‌ن:
كۆماری دوورگه‌كانی ترینیداد، ٢ منداڵ.
نوێنه‌رایه‌تی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی نه‌مسا، ٨ منداڵ.
نوێنه‌رایه‌تی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی روسیا، ٨ منداڵ.
له‌لایه‌ن قه‌سه‌ده‌وه له ١٢ی تشرینی دووه‌می ٢٠١٧ دا ٢٩ منداڵ و ١٣ ژن راده‌ستكرانه‌وه.
دوو منداڵ و ژنێك راده‌ستی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان (یه‌نه‌كه) كرانەوە.
ژنێك راده‌ستی كۆمه‌ڵه‌ی كاسۆلیی ئه‌رمه‌نی له هه‌رێمی جزیر و فورات كرا.
دوو منداڵ راده‌ستی نوێنه‌رایه‌نی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی دانیمارك كرانه‌وه.
نوێنه‌رایه‌تی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی سوید ٧ منداڵ.
نوێنه‌رایه‌تی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ٦ منداڵ و ٥ ژن.
نوێنه‌رایه‌تی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئۆزباكستان ٨٨ منداڵ و ٦٠ ژن.
نوێنه‌رایه‌تی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی نایجریا ٣ منداڵ.
خاچی سوری ئیتاڵیا و مانگی سوری سوریا منداڵێك.
نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی سودان له دیمه‌شق ٦ منداڵ و ژنێك.
نوێنه‌رایه‌تی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی نه‌رویج ٥ منداڵ.
نوێنه‌رایه‌تی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا ٧ منداڵ و ژنێك.
نوێنه‌رایه‌تی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا ٣ منداڵ.
نوێنه‌رایه‌تی كاروباری دره‌وه‌ی نه‌مسا ٢ منداڵ.
نوێنه‌رایه‌تی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی به‌لجیكا ٦ منداڵ.
نوێنه‌رایه‌تی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی هۆڵەندا ٢ منداڵ.
نوێنه‌رایه‌تی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی كازاخستان ١٠١ ژن.
نوێنه‌رایه‌تیی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی فینله‌ندا ٢ منداڵ.
له ساڵانی ٢٠١٨ و ٢٠١٩ دا به گشتی ١٨٣ ژن و ٢٠٦ منداڵ راده‌ستی وڵاتان كراونەتەوە.
ئه‌و ژن و منداڵانه‌ی له ساڵی ٢٠٢٠دا راده‌ستكراونه‌ته‌وه
سه‌ره‌ڕای بانگه‌وازی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری دیموكراتیكی باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا ژماره‌ی ئه‌و ژنه و منداڵانه‌ی چه‌ته‌كانی داعش له ساڵی ٢٠٢٠دا راده‌ستكراون له ژماره‌ی ئەوانەى له ساڵای ٢٠١٩دا رادەستکراونەتەوە كه‌مترن.
ژن و منداڵی چه‌ته‌كانی داعش كه له ساڵیی ٢٠٢٠دا راده‌ستكراون به‌م جۆره‌یه:
نه‌رویج دوو منداڵ و ژنێك
دیوانی به‌ڕێوه‌به‌ری له كوردستانی عێراق، منداڵێك و دوو ژن.
نوێنه‌رایه‌تی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی روسیا ٣٥ ژن.
نوێنه‌رایه‌تیی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا ١٠ منداڵ.
یه‌كێتی مافه‌كانی منداڵانی روسیا ١٥ منداڵ.
ده‌سته‌ی سوریا له به‌ریتانیا منداڵێك
كه‌نه‌دا منداڵێك
یه‌كێتی مافه‌كانی منداڵانی رووسیا ٢٧ منداڵ.
نوێنه‌رایه‌تی ئەلبانیا، لوبنان، سوریا و ئوردون ٣ منداڵ و ژنێك.
یه‌كێتی مافه‌كانی منداڵانی روسیا ٣٠ منداڵ.
له ساڵی ٢٠٢٠دا ١٢٥ منداڵ و ته‌نیا ٤ ژن له‌لایه‌ن وڵاتانه‌وه وه‌رگیراونه‌ته‌وه.
ئه‌و ژن و منداڵانه‌ی له ساڵی ٢٠٢١دا راده‌ستكراونه‌ته‌وه
به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی ٢٠٢٠ ، له ساڵی ٢٠٢١دا ژماره‌ی ئه‌و ژن و منداڵانه‌ی داعش، كه له‌لایه‌ن وڵاتانه‌وه وه‌رگیرانه‌وه هه‌ندێك زیاتر بوو. ژماره‌ی ژن و منداڵه‌كانی داعش كه له ساڵی ٢٠٢١دا راده‌ست كراونه‌ته‌وه به‌م جۆره‌یه:
نوێنه‌رایه‌تی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئۆزباكستان ٦٨ منداڵ و ٢٤ ژن.
نوێنه‌رایه‌تی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا ٣٤ منداڵ.
نوێنه‌رایه‌تی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا ٢٠ منداڵ.
نوێنه‌رایه‌تی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی كه‌نه‌دا ٢ منداڵ.
فه‌ره‌نسا ٧ منداڵ.
هۆڵه‌ندا ٣ منداڵ.
ئۆكرانیا ژنێك.
دیوانی باشوری كوردستان ٢ منداڵ و ژنێك.
له ٢٨ی حوزه‌یران، ٥ی ته‌موز و ١٣ی ته‌موزی ٢٠٢١دا به گشتی ١٢ منداڵ و ٨ ژن راده‌ستكراونه‌ته‌وه.
نوێنه‌رایه‌تی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی فینله‌ندا ٢ منداڵ و ژنێك.
نوێنه‌رایه‌تی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی به‌لجیكا ١٠ منداڵ و شه‌ش ژن.
ماكه‌دۆنیا ٩ منداڵ و ٢ ژن. ئەلبانیا ١٤ منداڵ و ٥ ژن.
فه‌له‌ستین دوو منداڵ.
نوێنه‌رایه‌تی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی سوید ٦ منداڵ و ٣ ژن.
له ٢٠ی ئه‌یلولی ٢٠٢١دا ٨ منداڵ و ٣ ژن راده‌ستكراونه‌ته‌وه.
نوێنه‌رایه‌تی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا ٢٣ منداڵ و ٨ ژن.
نوێنه‌رایه‌تی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی دانیمارك ١٤ منداڵ و ٣ ژن.
نوێنه‌رایه‌تی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا ٣ منداڵ.
نوێنه‌رایه‌تی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا ٧ منداڵ.
نوێنه‌رایه‌تی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی نه‌رویج منداڵێك.
نوێنه‌رایه‌تی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی سویسرا ٢ منداڵ.
١٠ منداڵ و ژنی ئێزدی له چواری ئاداری ٢٠٢١دا راده‌ستكراونه‌ته‌وه.
به گشتیی ٢٤٩ منداڵ و ٦٦ ژنی داعش راده‌ستی وڵاتانی خۆیان كراونه‌ته‌وه.
ژ.ت