بە دیمەن

چەکدارانی دیمەشق هێرشیان کردە سەر دادوەرێک

ئەندامانی هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی دیمەشق لە حەلەب هێرشییان کردە سەر دادوەرێک دوای ٢٤ کاتژمێر دەستگیرکردن و لێدان بە دۆخێکی خراپی تەندرووستییەوە بەردرا.

بە گوێرەی ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ (سۆهر)، ئەندامانی هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی دیمەشق لە حەلەب لە کاتی جێبەجێ کردنی ئەرکە دادوەرییەکانییدا هێرشییان کردووەتە سەر دادوەرێک.

ڕاگەیاندرا هێزە ئەمنییەکان توندوتیژی زۆریان لەدژی دادوەرەکە ئەنجام داوە، دوای ٢٤ کاتژمێر بەندکردن بەردراوە، ئاماژە بەوەشکراوە بەهۆی زۆری توندوتیژییەکانەوە دۆخی تەندروستی دادوەرەکە ناجێگیرە.

وەک ناڕەزایەتییەک لە دژی ڕووداوەکە ئەندامان و کارمەندانی دادگای حەلەب مانیان لە کارکردن گرت و دوای لێپرسینەوەیان لە هێزە ئەمنییەکان کردووە.