چەتەکان بە هەزاران داری زەیتونی عەفرینیان بڕیەوە

دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی بە هەزاران داری زەیتونی عەفرینیان بڕیەوە.

لە عەفرین قڕکردنی سروشت لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی بەردەوامە. لە گوندی مەیدانکێی سەر بە ناوچەی شەڕای عەفرین، دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکان لە زەوی ٤ کەس، بە هەزاران دار زەیتونیان بڕیەوە.

چەتەکان و دەوڵەتی تورک، داری تاهیر عەبدولڕەحمان شێخ مئەمەد، محەمەد شێخ محەمەد، عەبدولڕەحمان حەجی قەدری و عەلی عوسمان عوسمانیان بڕیەوە.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی، دوێنێ شەو بە هەزاران داری زەیتونی ئەو هاوڵاتیانەیان بڕیەوە.

ف.ق