چەتەکان لە سەرێکانی پەلاماری یەکتریاندا: کوژراو و برینداریان هەیە
لە شاروچکەی سەرێکانی کە لە لایەن دەوڵەتی تورک و چەتەکانیەوە داگیرکراوە، لەنێوان چەتەکاندا شەڕ ڕوویدا.
لە شاروچکەی سەرێکانی کە لە لایەن دەوڵەتی تورک و چەتەکانیەوە داگیرکراوە، لەنێوان چەتەکاندا شەڕ ڕوویدا.
ئەم ئێوارەیە لە سەرێکانی لەنێوان چەتەکانی سولتان موراد و فرقەی ٢٠دا کە سەر بە تورکی داگیرکەرن شەڕ ڕوویدا.
بەپێی زانیاریەکانی چەیەکی سولتان موراد کوژراوە و ٤ برینداریش لە هەردوولا هەیە.
بەپێی ناوەندی چاودیری مافەکانی مرۆڤی سوریا لە ٢٧ی تشرینی یەکەمدا بەهۆی شەڕی نیوان چەتەکانەوە ٥ کەس کوژرابوون کە ژنێک و منداڵێکیش لەناویاندا هەیە و بە تۆپبارانی هەڕەمەکی زیان بەر ماڵەکانی کەوتووە.
لە شەڕێکی تریشدا ٧ چەتە کوژرابوون و زیاتر لە ١٥ چەتەش بریندار ببوون. بریندارەکان بۆ نەخۆشخانەکانی تورکیا گواستراونەتەوە.
ف.ق