چەتەکانی دەوڵەتی تورک لە عەفرین هاووڵاتییەکی تریان رفاند

سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی لە گوندی ساتییە لە عەفرین هاووڵاتییەکی تریان رفاند.

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی لە ناوچەى جندرێسی کانتۆنی عەفرین لە ١٢ی ئاب دا هاووڵاتییەکی تریان بە ناوی عیسمەت ئەحمەد خەلیل لە گوندی ساتییە رفاندبوو.

چەتەکان لە بەرامبەر ئازادکردنی عیسمەت ئەحمەد خەلیل دا داوای ٥٠٠ دۆلاریان لە بنەماڵەکەى کردبوو، بەڵام سەرباری ئەوەش تاوەکو ئێستا خەلیل لەلایەن چەتەکانەوە ئازاد نەکراوە.

زۆڕیک لە ئەندامانی ئەنەکەسە کۆچبەران و هاووڵاتییە ئاوارەکانی عەفرین هان دەدەن، کە بگەڕێنەوە بۆ عەفرین داگیرکراو لە ژێر چەپۆکە و پۆستاڵی تورکی داگیرکەر و چەتەکاندا بژین و ئیدعای ئەوە دەکەن، کە چەتەکان کاریان بەسەر هاووڵاتییانەوە نییە، بەڵام کاتێک هاووڵاتییان دەگەڕێنەوە بۆ ماڵەکانی خۆیان خێرا و راستەوخۆ لەلایەن چەتەکانەوە دەڕفێندرێن.

ژ.ت