چەتەکانی دەوڵەتی تورک لە مابەتا کەسێکی دیکەیان ڕفاند

چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک کە ناوی 'پۆلیسی سەربازیان' لەخۆیان ناوە، کەسێکی دیکەیان لە ناوچەی مابەتای عەفرین ڕفاند.

چەتەکانی بەناو پۆلیسی سەربازی سەر بە دەوڵەتی داگیرکەری تورک هاوڵاتیەکیان بە ناوی بێرەم محەمەد مستەفایاین ڕفاند کە خەڵکی گوندی شێخوتکای ناوچەی مابەتای عەفرینە.

بەپێی سەرچاوە خۆجییەکان، بێرەم محەمەد مستەفا بۆ زیندانێکی دەوڵەتی تورک لە عەفرین گواستراوەتەوە.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆش چەتەکان ٢ هاوڵاتیان لە گوندی شوربە و ئامارای مابەتا ڕفاندبوو.

ف.ق