چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە منبج ٤ منداڵیان شەهید کرد

چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هێرشیان کردە سەر گوندەکانی منبج و ڕاستەوخۆ هاوڵاتیانی مەدەنییان کردە ئامانج و ڕاگەیەندرا لەو هێرشانەدا ٤ منداڵ شەهیدبوون.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ، چەتەکانی سەر بە ڕژێمی ئەنقەرە هێرشیان کردووەتە سەر چەندین گوند لە باکووری ڕۆژئاوای منبج.

هاوکات ئەنجوومەنی سەربازی منبج ڕایگەیاندووە، دەستبەجێ لە هەموو خاڵەکانەوە وەڵامی هێرشەکانیان داوەتەوە و شەڕ دەستیپێکردووە.

هەر بە گوێرەی ئەو زانیارییانە لە دەستپێکی هێرشەکاندا لە گوندی موحسنلی کە دەکەوێتە باکووری ڕۆژئاوای منبج، ٤ منداڵ شەهیدبوون.

هێشتا زانیاری ورد لەبارەی زیانەکانی هێرشەکان نەخراوەتەڕوو.

ژ.ن