داگیركه‌ران ناوه‌ندی كۆبانێ و چه‌ند ناوچه‌یه‌كیان بۆردومان كرد
ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر چه‌ندین ناوچه‌ی رۆژئاوای كوردستانی بۆردومان كرد.
ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر چه‌ندین ناوچه‌ی رۆژئاوای كوردستانی بۆردومان كرد.
ناوه‌ندی شاری كۆبانێ، گردی مشته‌نور و رێگای حه‌ڵه‌ب بۆردومان كران. ناوه‌ندی شاری كۆبانێ و ده‌وروبه‌ریشی بۆردومان ده‌كرێن.
گونده‌كانی رۆژئاوای كۆبانێ: بۆبان، سفته‌ك، سه‌لیم و ئاشمهش بۆردومان ده‌كرێت. گوندی شێخله‌ری سه‌روو كه كه‌وتووه‌ته سه‌ر قه‌راغی روباری فورات و به‌رامبه‌ر جه‌رابلۆسی داگیركراوه به چه‌كی قورس بۆردومان ده‌كرێت.
سوپای توركی داگیركه‌ر گوندی جرنكی رۆژئاوای عامودێ و گوندی چهتهڵی رۆژئاوای ناوچه‌ی دربێسی به چه‌كی قورس بۆردومان كرد.
به‌پێی هه‌واڵی ماڵپه‌ڕی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی منبج ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر له قه‌ره‌قۆڵی گوندی تۆغار كه‌بیر هاوه‌ن ئاراسته‌ی گونده‌كانی جات و ماسی باكوری منبج ده‌كات.
بۆردومان له‌و گوندانه به‌رده‌وامه.
ده‌وروبه‌ری ئه‌كادیمیای هێزه‌كانی سۆرنتۆی سوریانیه‌كان كه له گوندی رۆتانێیه له باكوری رۆژئاوای ناوچه‌ی تربێسی به ٣ تۆپ بۆردومان كرا.
داگیركه‌ران له رۆژئاوای تل ته‌مریش گونده‌كانی گۆزه‌لیه، تل له‌به‌ن، ئوم خێر، تل ته‌ویلا ئاشورییه‌كان بۆردومان ده‌كه‌ن. بۆردومانه‌كه بۆ سه‌ر گوندی تل ته‌ویله به‌رده‌وامه.
به هۆی بۆردومانه‌وه زیانێكی زۆر به‌ر گونده‌كان و ره‌ز و باخی گوندنشینان كه‌وتووه.
هه‌روه‌ها ده‌وروبه‌ری گوندی بێنێ، سۆنخانك و قنتار له ناوچه‌ی شێراوای عه‌فرین بۆردومان ده‌كرێت. به پێی زانیارییه‌كانی زیاتر له ٣٠ كاتیوشا به‌ر ناوچه‌كه كه‌وتووه.
هـ . ب