داگیرکەران گوندەکانی منبج بۆردومان دەکەن

سوپای تورکی داگیرکەر گوندەکانی باکووری ڕۆژهەڵات و باکووری ڕۆژئاوای منبج بۆردومان دەکات.

سوپای تورکی داگیرکەر، لە بنکەی گوندی کەربەجلی لە نێوان دەوروبەری جەرابلوس و باب، گوندی تل ڕەفیع لە باکووری ڕۆژهەڵاتی منبج و گوندی دەندەنییە لە باکووری ڕۆژئاوای منبج-یان بۆردومان کرد.

بە پێی زانیارییە سەرەتاییەکان لە هێرشەکەدا چەندین کەس بریندار بوون.

ئەمەش لە کاتێکدایە، دوێنێ لە ئەنجامی هێرشێکی زەمینی و تۆپخانەیی بۆسەر گوندەکانی منبج، ٤ منداڵ شەھید بوون و دوو هاوڵاتیش بریندار بوون.

ژ.ن