داگیرکەران لە عەفرین ٢٥ هەزار داریان سووتاند

دەوڵەتی داگیرکەر و وێرانکەری تورک دەشت و دارستانی گوندەکانی عەفرینی ئاگر تێبەردا. بەپێی ڕاپۆرتە سەرەتاییەکان، لانیکەم ٢٥ هەزار دار سووتاون.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی ئانها، بە پشتبەستن بە سەرچاوە هەرێمیەکان، چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە گوندەکانی ئەدامۆ، ئەلبیسکێ و بلیلکۆی شاری ڕاجۆی عەفرینی داگیرکراو، ئاگریان لە ناوچەکە بەرداوە.

هەروەها ئاماژه بەوەکراوە دانیشتووانی شارەکه هەوڵ دەدەن خۆیان ئاگرەکه بکوژێننەوە، بەڵام توانای کۆنتڕۆڵ کردنی ئاگرەکەیان نییە که لە دوێنێەوە کەوتووتەوە و ئاگاداریان داوە لەوەی ئەگەر کۆنترۆڵ نەکرێت ئاگرەکە بە ناوچەکەدا بڵاو دەبێتەوە.

تا ئێستا بە هۆی ئاگرەکەوە نزیکەی ٢٥ هەزار دار زەیتون، گوێز و دارەکانی دیکە سووتێنراون.

بەپێی ئامارەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی عەفرین-سوریا، سوپای داگیرکەری تورک لە ماوەی ٦ساڵی داگیرکاری لە عەفرین ٣٩١ هەزار داری زەیتوونی سووتاندووە.