داگیرکەری تورک لە مەنبەج هاوڵاتییەکی بریندار کرد

هاوڵاتییەک لە مەنبەج لەکاتی کارکردنی لەنێو زەوییە کشتوکاڵییەکەی، بە فیشەکی داگیرکەری تورک بریندار کرا.

ناوەندی ڕاگەیاندنی مەجلیسی سەربازیی مەنبەج ڕایگەیاند سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی لە کاتژمێر ١٧:٣٠ ی ئەمشەو هاوڵاتییەکیان بە ناوی محمد جاسم (٤٥ ساڵ) کردۆتە ئامانج، لەوکاتەدا هاوڵاتییەکە لە گوندی عەین دادات لە گوندەواری باکووری مەنبەج لەنێو زەوییە کشتوکاڵیەکەی کاری کردووە.

هاوڵاتییەکە لە قاچی چەپی بریندار بووە، گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی مەنبەج و ڕەوشی تەندروستی جێگیرە.