دانیشتوانی ھەرێمی فورات لە دژی گۆشەگیری ڕێپێوانیان کرد

دانیشتوانی ھەرێمی فورات بە شێوەی جەماوەری لە دژی گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان ڕێپێوانیان کرد.

نزیکەی ٣ ساڵە هیچ زانیارییەک لەبارەی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان بەدەست نەھاتووە، کە ئەوەش بۆتە ھۆی نیگەرانی گەلی کورد و گەلانی ناوچەکە.

دانیشتوانی ھەرێمی فورات لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە مەبەستی ئیدانەکردنی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان، لە کۆبانێ کۆبوونەوە. جەماوەرەکە لە گۆڕەپانی ژنانی ئازاد تاکوو خوێندنگەی شەهید سەیدۆ ڕێپێوانیان کرد.

لە میانی ڕێپێوانەکەدا وێنەی ڕێبەری گەلی کورد بەرزکرایەوە و دروشمەکانی 'بێ سەرۆک ژیان نابێت' و 'بژی سەرۆک ئاپۆ' وترایەوە.

دوای ڕێپێوانەکە بە خولەکێک بێدەنگی یادی شەھیدان بەرز ڕاگیرا و پاشان هیلال عەلی، وتەبێژی بزوتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕی هەرێمی فورات قسەی کرد و وتی: "تا دەستەبەر بوونی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان تێکۆشان دەکەین".

هیلال عەلی هەروەها نیگەرانی لەبارەی دۆخی تەندروستیی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان دەربڕی و دووپاتیشی کردەوە، "ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر دەکەین".

چالاکییەکە بە دروشمی "بێ سەرۆک ژیان نابێت" کۆتایی هات.

ژ.ن