دانیشتووانی عامودێ له دژی داگیركاری رێپێوانیان كرد
له شاری عامودێی رۆژئاوا به پێشه‌نگایه‌تی مامۆستایان به سه‌دان كه‌س له دژی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك رێپێوانیان كرد.
له شاری عامودێی رۆژئاوا به پێشه‌نگایه‌تی مامۆستایان به سه‌دان كه‌س له دژی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك رێپێوانیان كرد.
ئه‌و رێپێوانه كه مامۆستایان پێشه‌نگایه‌تیان كرد له گۆڕه‌پانی ئازاد تا گۆڕه‌پانی شه‌هید جیهان به‌رده‌وام بوو.
له رێپێوانه‌كه‌دا وێنه‌كانی ئه‌و منداڵانه‌ی له هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ردا شه‌هیدبوون و ئه‌وانه‌ی برینداربوون به‌رزكرانه‌وه.
له‌سه‌ر ناوی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدانی عامودێ زیوه‌ر عه‌لی قسه‌ی كرد و داگیركه‌ری ده‌وڵه‌تی توركی شه‌مه‌زار كرد و وتی: "له ته‌واوی جیهاندا وه‌ك رۆژئاوای كوردستان و باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا سه‌ره‌ڕای هه‌موو هێرش، داگیركاری، كاولكاری و هێرشه‌كانیش كه بتوانێت شان به شانی هێزه سه‌ربازییه‌كانی به گیانی شه‌ڕی گه‌لی شۆڕشگێڕ تێبكۆشێت و وڵاته‌كه‌ی بپارێزێت و به ساڵان خۆڕاگری بكات نمونه‌یه‌كی به‌م جۆره كه‌م ده‌بینرێت. ئیتر فاشیست و داگیركه‌ری ئه‌ردۆغان گه‌یشتووه‌ته ئاستێك كه به بێ گوێدان به‌وه‌ی كه منداڵن، ژن و كه‌سی به‌ته‌مه‌نن، به شێوه‌یه‌كی دڕندانه به به‌رچاوی جیهانه‌وه تیرۆریان ده‌كات".
زیوه‌ر عه‌لی به‌م جۆره به‌رده‌وام بوو، "ده‌وڵه‌تی تورك له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان هێرش ده‌كاته سه‌رمان، منداڵانمان دوكوژێت. به تایبه‌تی ئه‌و كه‌سایه‌تیانه‌ی پێشه‌نگایه‌تی گه‌ل ده‌كه‌ن ده‌بنه ئامانجی هێرشه‌كان. له ده‌ره‌وه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی رێبه‌ر ئاپۆ له جیهان مافه‌كانی مرۆڤ نه‌هێڵراون. بۆ پاراستن و به‌هاكانی مرۆڤایه‌تی كه ببێته پێشه‌نگ له ته‌واوی مرۆڤایه‌تی ئه‌وه‌ی هه‌یه ته‌نیا فه‌لسه‌فه و بیردۆزیی رێبه‌ر ئاپۆیه".
زیوه‌ر عه‌لی به‌م جۆره كۆتایی به قسه‌كانی هێنا: "ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ داوا له ئێمه ده‌كرێت، ئێمه له هه‌موو روویه‌كه‌وه خۆمان به‌هێز بكه‌ین، ٢٤ كاتژمێر تێ‌بكۆشین، سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك و هاوپه‌یمانه‌كانی تێكبده‌ین. ده‌بێت گه‌له‌كه‌مانیش به هه‌موو هێزی خۆیه‌وه به گیانی شه‌ڕی گه‌لی شۆڕشگێڕ تێبكۆشێت و خۆرشاگری بكات".
رێپێوانه‌كه به دروشمی "بمرێت خیانه‌ت" كۆتاییهات.
هـ . ب