دانیشتووانی عه‌فرین كه چوار ساڵه له شه‌هبا كۆچبه‌رن باسیان له‌وه‌كرد چی ده‌بێت با ببێت ئه‌وان ده‌ستبه‌رداری شه‌هبا نابن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌رخودانی ئه‌وان له شه‌هبا گه‌ڕانه‌وه بۆ عه‌فرین مسۆگه‌ر ده‌كات. دانیشتووان راشیانگه‌یاند، ئه‌مجاره كشانه‌وه له ناو بژارده‌كانی ئه‌واندا بوونی نابێت و روویان له عه‌فرین ده‌بێت.
‘ئه‌و دژواره‌ی ده‌یكێشین بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ عه‌فرین‘
یه‌ك له دانیشتووانی عه‌فرین ره‌شید محه‌مه‌د كه ئێستا له كه‌مپی سه‌رده‌می شه‌هبا ده‌ژی، باسی له‌وه‌كرد كه دژوار و ئه‌سته‌میه‌ك كه ٥ ساڵه له كه‌مپه‌كاندا ده‌یكێشن ته‌نیا له پێناو گه‌ڕانه‌وه‌یاندایه بۆ عه‌فرین و به‌م جۆره درێژه‌ی پێدا: "له‌و كاته‌وه‌ی به‌ره‌و شه‌هبا كۆچبه‌ر بووین و تائێستا، ده‌وڵه‌تی تورك هه‌ڕه‌شه‌مان لێده‌كات. هه‌روه‌ها به‌رده‌وام به تۆپ لێمان ده‌دات. ئێمه هه‌رگیز خوازیاری شه‌ڕ نه‌بووین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر شه‌ڕی بوێت ئێمه‌ش وه‌ك دانیشتووانی عه‌فرین به پیر، منداڵ و گه‌نجانمانه‌وه ئاماده‌ین، له دژی ئه‌وان شه‌ڕ بكه‌ین".
‘ئێمه پێداگرین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر به هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك تێ‌بكۆشین‘
دایكێك به ناوی حه‌یات ئه‌حمه‌د كه یه‌ك له دانیشتووانی عه‌فرینه، به‌ڵام ئێستا له ناوچه‌ی تل ره‌فعه‌ت ده‌ژی، باسی له‌وه‌كرد كه ئه‌گه‌ر ئه‌مجار ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر هێرش بكاته سه‌ریان هیچ شوێنێكیان نییه كه بۆ بچن و وتی، "له‌به‌ر ئه‌وه پێداگرین كه له به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانی توركیا ئێمه نه‌چین بۆ هیچ شوێنێكی تر، ته‌نیا عه‌فرین رێگه‌ی سه‌ره‌كیمانه. له شه‌ڕی عه‌فریندا ئێمه ئه‌زمونمان وه‌رگرت، ئێستا با هه‌ر كه‌س بزانێت كه ئێمه وه‌ك پێشوو نین و تائه‌و جێگه‌ی پێویست بێت به‌رخودان ده‌كه‌ین".
‘ئه‌ردۆغان چه‌ته‌كانی خۆی نه‌وه‌ستاندوه‘
جه‌مال به‌كر كه ئه‌ویش ئێستا له تل ره‌فعه‌ت جێگیر بووه جه‌ختی كرده‌وه كه هه‌ڕه‌شه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر له‌سه‌ر ئه‌وان نوێ نییه و ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر هه‌موو كات هێرش و هه‌ڕه‌شه‌ی خۆی درێژه پێداوه و وتی، "ئه‌ردۆغان چه‌ته‌كانی خۆی نه‌وه‌ستاندووه. هه‌موو كات به فڕۆكه‌ی سیخوڕی یان تۆپخانه‌كانی هێرش ده‌كاته سه‌رمان، به‌لام با هه‌ر كه‌س بزانێت كه هه‌رگیز ئێمه لێره ناڕۆین. گه‌له‌كه‌مان باش ده‌زانێت كه به رۆحی گه‌لی شۆڕشگێڕ عه‌فرین و هه‌موو ناوچه داگیركراوه‌كانی رۆژئاوا رزگار ده‌كرێن. هه‌روه‌ها ئێمه له‌وه تێگه‌یشتووین كه هه‌ر هه‌نگاوێك بكشێینه‌وه بۆ ئێمه به واتای پاكتاوكاری ده‌بێت. له‌به‌ر ئه‌وه ئێمه به هه‌موو هێزی خۆمانه‌وه به‌رامبه‌ر به فاشیزمی ده‌وڵه‌تی تورك تێده‌كۆشین، به‌رخودانمان به‌رزتر ده‌كه‌ین و سه‌ركه‌وتن مسۆگه‌ر ده‌كه‌ین".
له كۆتاییدا نیهال عیسا كه له كه‌مپی به‌رخودانی شه‌هبا نیشته‌جێیه سه‌رنجی راكێشا بۆ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هه‌رگیز ئیراده‌یان ناشكێنرێت، ته‌واوی بیریان له‌لای گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ عه‌فرین و به‌م جۆره قسه‌ی كرد: "توركیا به‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی ده‌یه‌وێت عه‌فرین له بیر ببرێته‌وه. به‌ڵام با توركیا و هه‌موو جیهان باش بزانن كه ئێمه هه‌نگاوێك بۆ دواوه نانێین. ئێمه كۆچبه‌ری دووه‌م قه‌بوڵ ناكه‌ین، روومان له عه‌فرین ده‌بێت و ئێمه هه‌رگیز عه‌فرین له‌بیر ناكه‌ین".
هـ . ب