دانیشتووانی هەرێمی فورات شەهیدانی مانگی ئاب و تەمموزیان بیرهێنایەوە
دانیشتووانی هەرێمی فورات بە داگیرساندنی مۆم لەسەر گۆڕەکانیان، شەهیدانی مانگی ئاب و تەمموزیان بیرهێنایەوە.
دانیشتووانی هەرێمی فورات بە داگیرساندنی مۆم لەسەر گۆڕەکانیان، شەهیدانی مانگی ئاب و تەمموزیان بیرهێنایەوە.
مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدانی هەرێمی فورات، لە گۆڕستانی شەهید دیجلە لە باشوری شاری کۆبانێ، بە مەراسیمێک، شەهیدانی مانگی ئاب و تەمموزیان یادکردەوە. سەدان بنەماڵەی شەهیدی هەرێمی فورات، دامەزراوە و دەزگاکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری، بۆ یادکردنەوەی شەهیدان بەشداری مەراسیمەکە بوون. لە مەراسیمەکەدا، لەسەر گۆڕی شەهیدان مۆم داگیرسێنرا و شەهیدان یادکرانەوە.
مەراسیمەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن دەستی پێ کرد، پاشان بەڕێوەبەرایەتی مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدانی ناوچەی چەلەبیە، جیهان عەلی، گوتی: "هەرکات مژاری داعش دێتەپێش، دەوڵەتی تورک هێرش دەکات. دەبێت ئیتر خاوەندارێتیی لە شەهیدان بکەین. هەروەها دەبێت ڕێگە لە شەپۆلی کۆچبەری بگرین و خاوەندارێتی لە ژیانی یەکسانمان بکەین".
پاشان مۆم لەسەر گۆڕی شەهیدان داگیرسێنرا و شەهیدان یادکرانەوە.