دانیشتووانی مەنبەج داوای ئازادی جەستەیی عەبدوڵا ئۆجالانیان کرد
دانیشتووانی مەنبەج ڕایانگەیاند، تا ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد نەبێت، ئەوانیش ئازاد نابن، دووپاتیان کردەوە، تا گەیشتن بەم ئامانجە درێژە بە چالاکییەکانیان دەدەن.
دانیشتووانی مەنبەج ڕایانگەیاند، تا ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد نەبێت، ئەوانیش ئازاد نابن، دووپاتیان کردەوە، تا گەیشتن بەم ئامانجە درێژە بە چالاکییەکانیان دەدەن.
دانیشتووانی مەنبەج پەیوەست بە گرنگی تێکۆشان بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان قسەیان بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) کرد.
ئەمیرە ئاغا ڕایگەیاند، ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ئازادی گەلان و تاکە چارەسەری وەستاندنی خوێنڕێژییە لە هەرێمەکە و گوتی: "لەو باوەڕەداین ئازادی ڕێبەرێتی، کلیلی چارەسەری هەموو کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوینە".
ئەمیرە دووپاتی کردەوە، وەک ژنانی مەنبەج بۆ شکاندنی گۆشەگیری و مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە هەموو هەڵمەتێکدا بەشداربوون و بۆ ئەم ئامانجە درێژە بە چالاکییەکان دەدەن.
محەمەد حوسام ئەلشەواغ، تیشکی خستەسەر هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" و گوتی: "وەک گەلانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەڵێن دەدەین ڕێپێوان و خۆپیشاندان و چالاکییەکانمان تا ئازادی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان درێژە پێ بدەین".
ڕابیعە بەکرۆ، داوای ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانی کرد و ئاماژەی بەوە کرد، ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان تاکە ڕێبەر مافی بە ژنان داوە، لەسایەی وی، ژن لە جڤاکدا بۆتە خاوەنی ڕۆڵ.
ڕابیعە گوتی: "وەک ژنانی مەنبەج داواکەمان نوێ دەکەینەوە و دەڵێین، تا ئازادی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان بەدی نەیەت، ئێمەش ئازاد نابین".